چۆن وشەی "نەخێر" بەکاردەهێنیت؟


خەندان لایف-

بەشێوەیەکی گشتی لەپێناو رازیکردنی هەستی کەسانی بەرامبەر، رەنگە هەموو کاتێک نەتوانین کە خواستمان لەسەر داواکاریەک نەبێت، بڵێین نەخێر، چونکە هەست بە ئازاری ویژدان دەکەین و دەکەوینە ژێر بارودۆخی سۆزمانەوە.

بەپێی هەواڵێکی کۆمەڵایەتی و دەروونناسی ماڵپەڕی " foochia" هەموو کەسێک بۆ ئەوەی دڵی بەرامبەرەکەی نەڕەنجێنێت و لەهەمانکاتدا ئەوەی خواستی لەسەری نییە، رەتی بکاتەوە چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە:

1-سەرەتا هەڵبژاردنی راست هەنگاوێکی گرنگە، مەرج نییە لەهەمان کاتدا وەڵام بدەیتەوە، دەکرێت پاش هەفتەیە یان رۆژێک بەپێی بارودۆخەکە بڕیاربدەیت.

2-سۆزی خۆت نیشان بدە، ئەگەر نەتوانیت داواکارییەکەی قبوڵ بکەیت، دەکرێت سۆزی پێبدەیت و هاوکاری بکەیت لە بارودۆخێکی دیکەدا.

3-کاتێک داواکارییەکە رەتدەکەیتەوە، مانای ئەوەنییە تۆ کەسەکە رەتدەکەیتەوە، پێویستە ئاگاداربیت لە چۆنێتی بەکارهێنانی وشەی نەخێر.

4-ئەگەر بە سروشتی خۆت بە رەتکردنەوە و بەکارهێنانی نەخێر هەست بەشەرم دەکەیت، راهێنان بکە تا لەسەری رادێیت، بە نمونە لە چێشتخانەیەک خواردنێک رەتبکەرەوە، واتە لە هەڵوێستێکی سادەوە دەست پێبکە.

5-هەوڵبدە بەشێوەیەکی نەرمونیان مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسەدا بکە، بە رستەیەکی جوان داواکەی رەتبکەرەوە.

6-دواتر هۆکارەکەی بۆ روونبکەرەوە، تا بڕوا بکات و تۆ بە راست بزانێت، تێبگات لەوەی مافی خۆتە.

7-دەکرێت ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن بکەیت و لەرێگایەکی دیکەوە چانس بدەیتەوە بە بەرامبەر، چونکە ئەوە تەنها هەڵبژاردن نییە بۆ هاوکاری بەرامبەرەکەت.

8-بەهێز و بوێربە، جەخت لەسەر داواکەی خۆت بکەتەوە.

9-راستگۆیانە بەبێ بەهانا، ئەو داواکاریە رەتبکەرەوە و بۆچوونی خۆت دەربڕە، بەڵام هەرگیز هێندەش وەڵامت دوامەخە.

10-خاڵێکی سەرەکی کە رووبەرووت دەبێتەوە، لە ئەنجامی ئەو رەتکردنەوەیە، رەنگە نەمانی پەیوەندی بێت بەو کەسەوە، بەنمونە رەتکردنەوەی پەیوەندی سۆزداری، ئەمە زۆر ئاساییە، بە لێبوردنەوە بۆچوونی خۆت دەربڕە و راستگۆبە.

 

ئه‌م بابه‌ته 17964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP