خانمانی دووگیان پێویستە لەم خواردنەوانە خۆیان بەدووربگرن

خەندان لایف-

هەندێک توێژینەوەی زانستی دەیسەلمێنێت کە خواردنەوەی چەند جۆرێکی خواردنەوەکان لەلایەن ئافرەتانی دووگیانەوە، کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی هەیە.

ئەو  خواردن و خواردنەوانەی زیانیان بۆ تەندروستی خانمانی دووگیان هەیە کامانەن؟

1-کهول، ڕەنگە ئەمە هەواڵێکی نوێ نەبێت، بەڵام بەردەوام جەختی لەسەر دەکرێتەوە، چونکە کاریگەری زۆر مەترسیدار و سلبی هەیە لەسەر کۆرپەلە، بەتایبەتی لە قۆناغی یەکەم.

2-خواردنەوە گازیەکان ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە، کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کۆرپەلە و ئاستی گەشەکردنی، بەشێکی زۆری پزیشکانیش هۆشداری دەدەن لە خواردنەوەی لەماوەی دووگیانی.

3-شەربەتی مریەمی یان گەڵای مریەمی کە ڕەنگە ئەمە لەهەموو ناوچەیەک نەبێت، بەڵام خواردنەوەی زیانی هەیە بەتایبەتی لە سێ مانگی یەکەم، چونکە زیان بە ڕێژەی شەکری خوێنیش دەگەیەنێت و ڕەنگە ببێتە هۆی سەکتە.

4-قاوە دەوڵەمەندە بەبڕێکی زۆر لە کافایین، ئەمەش زیان و کاریگەری سلبی لەسەر کۆرپەلە دروست دەکات و گەشەی تەواو تێکدەدات.

5-چا سوودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی بەڵام بەهۆی بوونی کافاینەوە باشترە کەمتر بخورێت، چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.

6-جەرجیر سەوزەیەکی بەسوودە بەڵام بۆ خانمانی دووگیان زیانی هەیە، بەتایبەتی لە مانگی یەکەمی دووگیانی، ڕەنگە تووشی خوێن بەربوونی بکات.
 

ئه‌م بابه‌ته 26772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP