گولدەن ئەرسەلان بەمزووانە ئەلبومێک بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

خانمە ئەکتەرێکی باکوری کوردستان گولدەن ئەرسەلان، لە کاری نواندنەوە دەبێتە گۆرانیبیژ.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ خەندان لایف گولدەن وتی "ماوەیەکی زۆرە کاری نواندن دەکەم، بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ئەلبومێکم و دەمەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاویبکەمەوە بە هەردوو زمانی کوردی زاراوەی کرمانجی و تورکی".

گولدەن ئەرسەلان لە ساڵی 1995 لە دیاربەکر لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، دەرچوی بەشی شانۆو سینەمایە، ماوەی دوو ساڵە سەرقاڵی کاری نواندن لە چەندین فیلم و درامادا، بەڵام لە درامای "جان" پاش رۆڵبینینی لەگەڵ بەردان ماردینی ناسرا.

ئه‌م بابه‌ته 43152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP