لە رۆژی بوکێنیدا ئەم هەڵانە ئەنجام مەدە


خەندان لایف-

ڕۆژی ئاهەنگ و گواستنەوە بۆ بوک زۆر گرنگە، هەربۆیە دەبێت ڕۆژێکی نمونەی و ئاسوودەبەخش بێت نەک بێزارکەر، بەڵام سروشتیە هەستکردن بە کەمێک دڵەڕاوکێ و ترس لەهەر هەڵەیەک کە پێچەوانەی خواستەکانی بێت.

بۆ ئەوەی ڕۆژێکی خۆش بەڕێ بکەیت و بەدووربیت لەهەر گرفتێک، پێویستە ئەم هەڵانە ئەنجام نەدەیت:

1-بڕیاڕتداوە تازە ناتوانیت پەشیمان بیتەوە، هەربۆیە بیر لەکەشوهەوا مەکەرەوە چۆنە و چاوەڕێ مەکە باش بێت قبوڵی بکە هەر چۆنێکە، چونکە تەنها مێشک ماندووکردنی خۆتە و هیچی دیکە.

2-ڕۆژی ئاهەنگە ئیدی هێندە مێشک ماندوو مەکە و بیرمەکەرەوە لە چۆنێتی و شێوەی ئاهانگەکە، پێشتر هەوڵبدە هەموو شتێک تەواو بووبێت، ئەو ڕۆژە تەنها گرنگی بە خۆت بدە و کەسێکی خێزانەکەت دەبێت گرنگی بە لایەنەکانی دیکە بدات نەک تۆ.

3-بەهەموو شێوەیەک هەوڵبدە لەو ڕۆژەدا خۆت بەدوور بگرە لە هەڵە و کەمێک بە ئاگاوە مامەڵە بکە، چونکە ئاشکرایە کە تووشی زۆر هەواڵ و سوپرایزی جیاواز دەبیت کە ڕەنگە بەهۆی هەڵەی تۆ یان کەسێکەوە بێت، بەڵام سادە وەریبگرە و دەروونت ئاڵۆز مەکە تا ئاسوودە بیت.

4-یەکێکی دیکە لە هەڵە باوەکان فەرامۆشکردنی خواردنە، بەهۆی دڵەڕاوکێ و سەرقاڵیتەوە گەدەت بە خاڵی بەجێدەهێڵیت، بەڵام دەبێت خواردن بخۆیت و تەواو گرنگی پێ بدەیت، چونکە هێندەی تر دەروونت ماندوو دەبێت، بەڵام گرنگە جۆری خواردن تەندروست بێت تا تووشی قەبزی و غازات و هیچ کێشەیەکی گەدە نەبیت.

5-ئەگەر بەنیازی گەشتیت لەدوای ئاهەنگ بۆ مانگی هەنگوینی، پێش ئەو ڕۆژە هەموو شتێک ئامادەبکە، بەڵام ئیدی لەدوای ئەوە هیچ بیری لێمەکەرەوە تا دەگاتە کاتی گەشت تا ئاهەنگ و خۆ ئامادەکردنی خۆت نەشێوێت و تووشی دڵەڕاوکێ ببیت.

6-بەهەموو جۆرێک واز لە بڕیاڕی لەناکاو بهێنە، واتە جلوبەرگ و شێوازی تەسریحە و ستایل هەڵبژاردووە تەواو بڕیاڕی گۆڕینی مەدە، دەنا هێندەی تر تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت.

7-تا دەتوانیت لەو ڕۆژەدا پەیوەستە بە کاتەوە و هەوڵبدە لە کاتانەی دیاریکراوە دوانەکەویت چ بۆ وێنە یان ئارایشت یان ئاهەنگەکە.

8-ئاگاداری مۆبایلەکەت بە و کەسێک هەڵبژێرە گونجاو کە متمانەی لات هەبێت بۆ ئەوەی وەڵامی پەیوەندیەکانت بداتەوە، بۆ ئەوەی ئەگەر کێشەیەک پەیوەندی بە ئاهەنگەکەوە هەبوو تۆ تووشی دڵەڕاوکێ نەکات.

9-هەر ماسکێک یان هەر کرێم و شتێک کەبەکاریدەهێنیت ڕۆژی پێش ئاهەنگ زۆر ئاگاداربە لەوەی پێشتر تاقیت کردبێتەوە، ڕەنگە تۆ تووشی هەستیاری و سوربونەوە بکات یان بۆ کەسێکی دیکە جیاواز بێت، دەنا تەواو شێوەت تێکدەدات و تووشی دڵەڕاوکێت دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 38624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP