چۆنێتی دروستکردنی برمە


خەندان لایف-

برمە، یەکێکە لە شیرینییە باوەکانی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی، کە دەکرێت لەماڵەوە بە ئاسانی ئامادەیبکەیت، بەتایبەت لە رەمەزاندا.

پێداویستیەکان:
هەویرەکەی:
یەک کیسە ئارد
نیو کوپ شیری وشک یان یەک کوپ شیری تەڕ
دوو هێلکە
یەک ڤانێلا
ئاو بەپێی پێویست و توندبوونەوەی هەویرەکە
نیو کوپ زەیت یان ڕۆن
خوێ بەپێی پێویست

ناواخنەکەی:
گوێزی وردکراو
گوێزی هیندی
شەکر
حێل

چۆنێتی ئامادەکردنی:
یەکەم کارمان ئامادەکردنی هەویرەکەیە و تێکەڵکردنی پێکهاتەکان و شێلانیەتی بە دەست، پاش ئەوەی هەویرەکەت پێ گەیشت واتە هەست کرد نە توندە نە شلە، وازی لێ بهێنە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

دواتر گوێزە وردکراوەکە و گوێزی هیندی و شەکر و حێلەکە تێکەڵ بەیەکتری دەکەین و ئامادەی دەکەین، دەتوانیت چیتر ئارەزووت کرد تێی بکەیت.
هەویرەکە گونک بکە و بەش بەش پانی بکەرەوە بەشێوەیەکی تەنک بە تیرۆک، پاشان ناواخنەکەی تێبکە و لولی بدە.

دواتر زەیتەکە یان ڕۆن بکەرە تاوەکەیەوە و بیخەرە سەر ئاگر، کە گەرم بوو برمەکانی تێبکە و سوری بکەرەوە، پێشکەشی بکە.

ئه‌م بابه‌ته 29851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP