بەوێنە.. دواجار بە ئاشکرا پەیوەندییەکەیان راگەیاند


خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری هیندستان و شاجوانی جیهان پریانکا چۆپرا، بەفەرمی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کوڕە هاوڕێکەی ئەکتەری ئەمەریکی راگەیاند.

ماوەیەکی زۆرە دەنگۆی پەیوەندی سۆزداری لەنێوان پریانکا چۆپرای تەمەن 35 ساڵ و نیک جۆناسی تەمەن 25 ساڵ هەیە، چونکە زۆربەی کاتەکانیان پێکەوە دەبینران، بەڵام لەم چەند رۆژەی رابردوودا پێکەوە بە ئاشکرا دەرکەوتن لەکاتێکدا پریانکا قۆڵی نیکی گرتووە، میدیاکانیش دەڵێن ئەمە پەیامێکە بۆ پشت راستکردنەوەی پەیوەندییەکەیان.

پریانکا لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، باوکی پزیشک بووە لە هێزی سەربازی هیندستان بەهەمان شێوە دایکیشی پزیشک بووە، بەهۆی کاری خێزانەکەشیەوە بەردەوام ناوچە و شوێنی نیشتەجێبوونی گۆڕادراوە.

پاشان لە 13 ساڵیدا بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەچێت بۆ لای پوری و نیشتەجێ دەبێت، هەرچەندە بڕیاڕ دەدات ببێتە پزیشک یان ئەندازیار بەڵام بوونی بە شاجوان هەموو ژیانی دەگۆرێت.

نیک جۆناس لەدایکبووی 1992، ئەکتەر و گۆرانیبێژێکی دیاری ئەمەریکایە، پێشتر بۆ ماوەیەک کەم پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مایلی سایریس هەبوو، دواتر جیابوونەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 116759 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP