چەند رێنماییەک بۆ ئەو خانمانەی قژیان لولە


خەندان لایف-

خانمانی خاوەنی قژی لول، ئەرکیان قورسترە لە قژ خاوەکان و دەبێت زیاتر خزمەتی بکەن، تا هەمیشە بەشێوەیەکی جوان قژیان دەربکەوێت.

1-پێش خۆشتن بەکارهێنانی زەیتی گوێزی هیندی، بۆ سەرجەم بەشەکانی قژ.

2-بەکارهێنانی ئەو پێکهاتانەی قژیان بەهێز و بریقەدار دەکات، هاوکات مەساج پێکردنی، دواتریش بە ئاوی سارد بیشۆ.

3-لەکاتی خۆشتنتدا بەلسەم بدە لە تەواوی بەشەکانی قژت، بۆ ئەوەی قژەکەت نەرم بێتەوە.

4-بەکارهێنانی شانە ددان کراوەکان، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە قژەکەت بکات و هەڵنەوەرێت.

5-ئەگەر قژت وشک و لولە، پێویستە زۆر شامپۆ بەکارنەهێنیت، دەکرێت لە هەفتەکدا بە بەلسەمیش بیشۆیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 14879 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP