مەترسییەکانی چەوری ورگ بۆ خانمان


خەندان لایف-

کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا یەکێکە لە کێشە باوەکان، کە بەشێکی زۆری خانمان پێوەی دەناڵێنن، کە جگە لە دیمەنە ناشرینەکەی هاوکات زیانی تەندروستی هەیە.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی پێگەی ounousa کاریگەریە سلبییەکانی چەوری ورگ لەسەر تەندروستی ئەمانەن:


1-چەوری ورگ، ئەگەری هەیە ببێتەهۆی بەرزکردنەوەی شەکری خوێن.

2-یەکێکی دیکە لە زیانەکانی، رەنگە رێگری بکات لە دووگیان بوون.

3-دەبێتەهۆی تووشبوون بە ئازاری قاچ و ئەژنۆکان، چونکە کێشی قورس دەبێت.

4-ئەم چەوریە زیان بە کۆلیسترۆڵی خوێنیش دەگەیەنێت و ئەگەری هەیە زیادبکات، یان ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

 

ئه‌م بابه‌ته 45399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP