بە رێگایەکی دروست منداڵەکەت لە زیانەکانی دایبی بپارێزە


خەندان لایف-

یەکێک لە کێشەکانی دایکان بە گشتی بەکارهێنانی دایبییە، چونکە زیان بە پێستی دەگەیەنێت و هەندێکجار هەودەکات سوردەبێتەوە، پێگەی ounousa بۆ هاوکاری دایکان ئەم رێنماییانە بڵاودەکاتەوە.

1-هەوڵبدە بەشێوەیەکی رێکخراو زوو زوو دایبییەکەی بگۆڕە،هاوکات خاوێنی بکەرەوە.

2-ئاوی ساردی بۆ بەکاربهێنە، هەندێک کاتیش بۆ ماوەیەک دایبی پێوەمەکە بۆ ئەوەی هەوا لێیبدات، بۆ ئەوەی شێ دروست نەکات.

3-دڵنیابەرەوە لە قەبارەی دایبییەکە، چونکە بچوک و تەسک بێت زیانی زیاترە.

4-بەکارهێنانی کرێمێکی باش و تەندروست، دەکرێت پزیشک دیاری بکات، بەگوێرەی پێستی منداڵەکە، تا هەونەکات.

5-ئەگەر پێستی منداڵەکەت زۆر هەویکرد، سووربوویەوە، باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 21005 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP