پاش نان خواردن ئەم رەفتارانە ئەنجام مەدە


خەندان لایف-

هەندێک ڕەفتار هەیە ڕۆژانە دووبارەی دەکەینەوە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان کە زیانێکی زۆری هەیە و پێویستە هەوڵبدەین وازی لێبهێنین، چونکە کاریگەری بۆ سەر تەندروستیمان هەیە.

ڕەنگە لەدوای ژەمە خۆراکیەکان واڕاهاتبیت کە خێرا هەندێک خواردنەوە بخۆیتەوە یان چەند ڕەفتارێکی ناتەندروست ئەنجام بدەیت، بەبێ ئەوەی ئاگاداربیت لەوەی  کە کاریگەری سلبی هەیە و زیان بە لەشت دەگەیەنێت.

ئەو شەش ڕەفتارەی دەبێتەهۆی زیان گەیاندن بە تەندروستیت چین؟

1-توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان، چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەڕووی تەندروستیەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ تووشبوون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن.

2-خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکیەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەینێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ڕیخۆڵە و گرفت لەگەدە.

3-خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکیەکان سوودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرنتی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دوو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت.

4-خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت.

5-خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چوونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت.

6-ڕۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری هەرس هەیە سوودی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.

ئه‌م بابه‌ته 36256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP