لەدوای تەمەنی 40 ساڵییەوە، ئەم پشکنینانە فەرامۆش مەکە


خەندان لایف-

تەندروستیت لەهەموو شتێک گرنگترە و پێویستە بایەخی پێبدەیت، بەڵام بێگومان ئەمە لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە دەگۆڕێت، چونکە لە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە دەبێت باشتر ئاگاداری خۆت بیت و سەردانی پزیشک بکەیت.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی ounousa، پێویستە هەموو خانمێک لەدوای تەمەنی 40 ساڵیەوە زوو زوو ئەم پشکنینانە ئەنجام بدات و لە تەندروستی خۆی دڵنیابێت.

1-پشکنینی خوێن، لەپێناو زانینی بەرزی و نزمی پەستانی خوێن، یان رێژەی شەکر و کۆلیسترۆل.

2-پشکنینی مەمک، بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و دووربوون لە شێرپەنجەی مەمک، چونکە هۆکاری سەرەکی مردنی ژنانە لە جیهاندا.

3-پشکنین بۆ ئاستی بینینی چاوەکان و دڵنیابوون لە تەندروستی ددان، بەکار‌هێنانی چاویلکە بۆ پاراستن.

4-پشکنینی ئێسک و دڵنیابوونەوە لە باشی تەندروستی، بۆ ئەوەی تووشی پوکانەوەی ئێسک نەبیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 35768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP