خواردنی تەنها یەک پێکهاتە لە رەمەزاندا چەوری دەتوێنێتەوە


خەندان لایف-

لەدوای ماوەیەکی زۆر رۆژوو، ئامادەکردنی خواردنی خوانی ئێوارە بە چەندین خواردنی جۆراوجۆر، لە چەوری و شیرین و خواردنەوەکان، گرنگە بایەخ بە پێکهاتەی تەندروستیش بدەیت، بۆ ئەوەی کێش زیاد نەکات و کرداری هەرس چالاک بێت.

بەپێی هەواڵێکی تەندروستی پێگەی " yasmina" بۆ ئەوەی بەهۆی خواردنە قورسەکانی ژەمی ئێوارەوە کێش زیاد نەکات، توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای دەکات پێویستە گەنم زیادبکەن بۆ خواردنەکانیان، چونکە کرداری هەرس چالاک دەکات و چەوری دەتونێتەوە بەتایبەت لە ناوچەی کەمەر.

هاوکات پزیشکی پسپۆڕ ماریزیل، کە یەکێکە لە ئەندامانی توێژینەوەکە دەڵێت "پێویستە لەکاتی خوانی ئێوارە گرنگی بە پێکهاتە پرۆتین و ریشاڵەکان بدرێت، چونکە رێژەی چەوری تێدا کەمە".

گەنم پێکهاتەیەکی خۆراکی بەسوودە، کە دەتوانیت بە چەندین شێوە بەتەنیا بیخۆیت یان لەگەڵ خواردنی دیکە تێکەڵی بکەیت، یاریدەی تەندروستی کرداری هەرس دەدات و رێگا لە قەبزی و کرژبوون و قورحەی گەدە و کۆڵۆن دەگرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 32574 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP