زیانەکانی جگەرەکێشان راستەوخۆ دوای بەربانگ


خەندان لایف-

پاش خۆڕاگرییەکی زۆر و چاوەڕوانی بەربانگ لە مانگی رەمەزاندا، راستەوخۆ جگەرەدەکێشێت، بەبێ ئەوەی بزانیت مەترسی بۆ تەندروستیت لە چ ئاستێکدایە؟ لەم بارەیەوە پێگەی layalina زیانەکانی جگەرەکێشان لە دوای بەربانگ بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەی رۆژووگران ئاگاداری تەندروستییان بن.

پزیشکان هۆشداری دەدەن بۆ رۆژووگرانی جگەرەکێش، بۆ ئەوەی لە دوای بەربانگ راستەوخۆ هانا بۆ جگەرە نەبەن، چونکە زیانی بۆ تەندروستی هەیە، دەبێتە هۆی ئەوەی زوو ماندووبێت، هەست بە بێزارییەکی زۆر بکات، زیان بە سورێنچک دەگەیەنێت، وادەکات جەستە وشک بێتەوە و بەردەوام تینوبیت، جگەلەوەی خەوت تێکدەدات.

لەلایەکی دیکەوە ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی دڵ و سییەکان و خوێنبەرەکان زیاد دەکات، تەنانەت کەسەکە هەست بە لەرزینی جەستەی دەکات، بەتایبەت لە قاچەکانیدا، لەهەمانکاتدا سەری گێژ دەخوات.


هەربۆیە باشترە ئاگاداری کاتی جگەرەکێشانت بیت لە مانگی رەمەزاندا، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستیت بکەیت، دەکرێت ئەم هەلە بقۆزیتەوە بە یەکجاری وازیلێبهێنیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 7106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP