وێنەیەکی دەگمەنی سوعاد حوسنی ببینە

خەندان لایف-

وێنەیەکی دەگمەنی خانمە ئەکتەری کۆچکردووی میسری سوعاد حوسنی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵادەبێتەوە.

ماوەی چەند رۆژێکە وێنەیەکی کۆنی سوعاد حوسنی بڵاوبووەتەوە، کە بەشێوەیەکی زۆر سادە و بە عەزیەکی ناسکەوە دەردەکەوێت، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە لەناو هەوادارانیدا.

سوعاد حوسنی لەدایکبووی وڵاتی میسرە لە ساڵی 1943، بەڵام خێزانەکەی پێشتر لە دیمەشقەوە کۆچیان کردووە و بەرەو میسر و نیشتەجێبوون.

ناوبراو یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی هونەری عەرەبی بە سەندرێلا ناسرابوو، لەساڵی 2001 لە لەندەن کۆچی دوایی کرد، بەڵام بەشێوەیەکی گوماناوی، چونکە لە شوێنی نیشتەجێبوونیەوە واتە شوقەکەیەوە کەوتە خوارەوە، هەر بۆیە هەندێک دەڵێن خۆی کوشتووە و بەشێکی دیکە دەڵێن کوژراوە.

ئه‌م بابه‌ته 26099 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP