بەوێنە.. ئەو ئەستێرانەی مایەپوچ بوون

خەندان لایف-

ژیان هەموو رۆژێک بەو شێوەیە نییە، کە تۆ دەتەوێت رەنگە لە ناکاو دەوڵەمەند بیت یان بەپێچەوانەوە هیچ نەمێنێت، هەندێک لە ئەستێرە دیارەکانی هۆلیود سەرەڕای بوونی پارەیەکی زۆر، بەڵام لەناکاو مایەپوچ بوون و ئەوەی هەبوو لەدەستیاندا.

1-ئەکتەری ئەمەریکی باربارا بایتون، لە تەمەنی 30 ساڵی هەموو شتێکی لەدەستدا، چ وەک پێگەی لە هۆلیود چ وەک لایەنی ماددی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە تەمەنی 39 ساڵی کۆچی دوایی بکات.

2-بەناوبانگترین زۆرانبازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، دێبی کلارک، بەڵام لەناکاو رووبەرووی کێشەی دارایی بوویەوە و مایەپوچ بوو، لە ئێستادا لەسەر شەقامەکان دەژی.

3-جۆن باریمۆر، ئەکتەرێکی دیاری ئەمەریکا بوو، بەڵام لەناکاو بەهۆی گرفتی داراییەوە زیندانی کرا، لە 2004 بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

4-لینا هێدی، کە یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی زنجیرە فیلمی Game of Thrones، بەڵام لەناکاو رایگەیاند مایەپوچ بووە و لەناو هەژماری بانکەکەیدا تەنها 35 دۆلار هەیە.

5-راندی کوید، ئەکتەرێکی دیاری ئەمەریکا بوو، براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپ بوو، لەناکاو تووشی گرفتی دارایی هات و دەرکەوت لە هۆتێلێکیش ماوەتەوە بەبێ ئەوەی پارە بدات، کە بڕەکەی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریکی بوو.

6-سلای ستۆن، یەکێکە لە کەسایەتیە دیارەکانی موزیک و گۆرانی لە ئەمەریکا، بەڵام بە هەژاری دەژی، چونکە ئالودی ماددە هۆشبەرەکانە.

7-مارگۆت کیدەر، ئەکتەری دیاری کەنەدی ناسراو بە خۆشەویستەکەی سوپەرمان، هەموو شتێکی لەدەستدا و لە ئێستادا بە هەژاری دەژی و تووشی خەمۆکی بووە، لە لۆس ئەنجلوس.

ئه‌م بابه‌ته 53674 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP