وێنەیەکی دەگمەنی عەبدولحەلیم حافز بڵاودەبێتەوە

خەندان لایف-

ماوەیەکی زۆرە عەبدولحەلیم حافز مردووە، بەڵام تا ئێستا دەنگی لەلای هەوادارانی ماوەتەوە و بەپەرۆشەوە هەواڵەکانی دەخوێننەوە، ماوەی چەند رۆژێکیشە لەلایەن میدیاکانەوە وێنەیەکی دەگمەنی بڵاوبووەتەوە.

پاش 41 ساڵ بەسەر مردنی عەبدولحەلیم حافز، وێنەیەکی دەگمەنی بڵاودەبێتەوە لەکاتێکدا لە نەخۆشخانەیە و بە هۆڵەکاندا رێدەکات و نەخۆشیو ماندوویی و بێزاری بە رووخساریەوە دیارە.

عەبدولحەلیم حافز یەکێک بوو لە گەورەترین گۆرانیبێژە ناسراوەکانی میسر و جیهانی عەرەبی، لەساڵی 1977 لەتەمەنی 47 ساڵیدا پاش ماوەیەکی درێژ ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشیەکەی کۆچی دوایی کرد.

 

ئه‌م بابه‌ته 29661 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP