لەپاش 17 ساڵ.. وێنەیەکی سوعاد حوسنی بڵاودەبێتەوە

خەندان لایف-

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەیەکی دەگمەنی هونەرمەندی بەناوبانگی مێژووی سینەمای میسری سوعاد حوسنی بڵاودەبێتەوە پێش مردنی.

پاش تێپەڕینی 17 ساڵ بەسەرمردنی سوعاد حوسنی، بۆ یەکەمین جار وێنەیەکی کۆنی بڵاودەبێتەوە، کە بەپێی زانیاریەکان ماوەیەکی کورت پێش مردنی ئەو وێنەیە گیراوە، لەکاتێکدا سەرقاڵی دابەزینی کێشی بووە و نەشتەرگەری بۆ دانانی ددانی نوێ کردووە.

سوعاد حوسنی لەدایکبووی وڵاتی میسرە لە ساڵی 1943، بەڵام خێزانەکەی پێشتر لە دیمەشقەوە کۆچیان کردووە و بەرەو میسر و نیشتەجێبوون.

ناوبراو یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی هونەری عەرەبی بە سەندرێلا ناسرابوو، لەساڵی 2001 لە لەندەن کۆچی دوایی کرد، بەڵام بەشێوەیەکی گوماناوی، چونکە لە شوێنی نیشتەجێبوونیەوە واتە شوقەکەیەوە کەوتە خوارەوە، هەر بۆیە هەندێک دەڵێن خۆی کوشتووە و بەشێکی دیکە دەڵێن کوژراوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 53143 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP