بەوێنە.. بۆ یەکەمجار فیلمی ئەنیمەیشنی کوردی

خەندان لایف- فریاد فارس

بۆ یەکەمجار لە کوردستان فیلمێکی ئەنیمەیشن بەرهەمدەهێنرێت بەناوی "ئاگا" بەم زووانەش لەسەر شاشەی سینەماکانی کوردستان پەخش دەکرێت.

فیلمی "ئاگا" نووسین و سیناریۆی ئه‌میر حاجی داوودە، کاری ‎ده‌رهێنانی بێهنام بابه‌زاده ئەنجامیداوە، هاوکات ‎به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری گه‌یلان عه‌بدوڵڵایە.
 
بەگوێرەی زانیاریەکان هەریەک لە ره‌نج سه‌نگاوی، هه‌ژان هێرش، ساز ئاسۆ رۆڵی تێدا دەبینن، کاری ساوند دیزاینی بژار دیلان ئەنجامیداوە و گۆرانیەکەی لەلایەن ده‌ریا کاروان وتراوە و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌دیابین ئه‌جێنسیە.

‎ئاگا یه‌که‌م فیلمی ئه‌نیمه‌یشنی دوو ره‌هه‌ندییه‌ لە 21-9-2017  لە شاشه‌ی زۆربەی سینه‌ماکانی کوردستان  نمایش ده‌کرێت.

‎ئاگا چیڕۆکێکه‌ که‌ باس له‌ منداڵێکی کورد ده‌کات، که‌ ده‌ربازبووی ژێرده‌ستی ڕژێمی به‌عسه‌ له‌کاتی ئه‌نفالکردنی خانه‌واده‌که‌ی و گونده‌که‌یان، هاوکات ئاگا به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌که‌ له‌و نەها‌مه‌تیانه‌ی که‌ کورد له‌ ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی دوژمنانی بینیویه‌تی.

 

ئه‌م بابه‌ته 42486 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP