تێکەڵەیەک بۆ لابردنی پەڵە

خەندان لایف-

دەرکەوتنی پەڵە و زیپکە لەسەر پێستی دەموچاو دیمەنێکی ناشرینی هەیە و پێوستە چارەسەر بکرێت، چەندین ڕێگای سروشتی و ئاسان بەردەستن بۆ لابردنی ئەو پەڵە و زیپکانە.

بۆ ئامادەکردن و بەکارهێنان:
یەک کەوچکی بچوک سرکەی سێو بکەرە ناو نیو پەرداخ ئاوەوە، بڕێکی کەم سۆدە و ئاوی نیو لیمۆی تێکەڵ بکە و بە باشی تێکەڵیان بکە.

پێش ئەوەی بەکاریبهێنیت، بە باشی دەموچاوت بشۆ و وشکی بکەرەوە، تێکەڵەکە بە یەکسانی بەسەر پێستی دەموچاوتدا دابەشبکە و بۆ 10 خولەک پێوەی بهێڵەرەوە، دوای ئەمە بە ئاوی گەرم و پاشان جارێکی دیکە بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.


لەگەڵ کەمکردنەوەی زیپکە و پەڵەشدا، ئەم تێکەڵەیە سوودی هەیە بۆ جوانکردنی ڕەنگ و ڕەونەقی پێست.
 
تێبینی: پێش بەکارهێنانی هەر ماسک و پێکهاتەیەک تکایە پرس بە پزیشکی پسپۆڕ یان شارەزایانی بواری جوانکاری بکە.
 
م.ع

ئه‌م بابه‌ته 12611 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP