ریهانا نهێنیەکی خۆی ئاشکراکرد

خەندان لایف-

 

ریهانا، هونەرمەندی ناوداری ئەمەریکی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی هۆڵیوود لایف-دا، نهێنییەکی خۆی بۆ هاندەران ئاشکراکرد.

 

ریهانا-ی تەمەن ٢٩ ساڵ، ماوەیەک لەمەوبەر ئاشکرابوو کە لەگەڵ حەسەن جەمیل، ملیاردێری سعودیدا پەیوەندییەکی ئاشقانەیان هەیە.

 

تایبەت بە پێگەی ناوبراو، ریهانا روونیکردەوە کە حەزی لە پیاوی کەمێک توڕە و لوتبەرزە، بەڵام حەسەن، هەرچەندە بەو شێوەیە نییە، زۆر ئاسودەیە لەگەڵیدا.

 

ریهانا لە رابردوودا پەیوەندی لەگەڵ درەیک و کریس براون-ی هونەرمەندانی میوزیکی راپدا هەبووە و هەردوو پەیوەندییەکانی بە ناخۆشی و جیابوونەوە کۆتاییان پێ هات.

 

Image result for rihanna and hassan

ئه‌م بابه‌ته 19188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP