بەوێنە.. ئەفسون لە تەمەنی منداڵیدا

خەندان لایف-

جەرەن مورای خانمە ئەکتەری تورک ناسراو بە کەسایەتی ئەفسون، لە درامایە "ئەو ژیانە هی منە" وێنەیەکی منداڵی بڵاودەکاتەوە.

تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئیستاگرام لە ئێستادا بۆتە جێگایەک بۆ ناساندنی ئەستێرەکان و دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان هەوادارانیان، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا جەرەن وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە کە لە قۆناغەکانی سەرەتای تەمەنیایەتی و بەشێک لە هەوادارانیشی دەڵێن "شێوەی گۆڕاوە"

ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1985 کچە تاقانەی خێزانەکەی بووە، باوکی ئەفسەرێکی دیاری دیاربەکر بووە و پاش دووساڵ لە لەدایکبوونی ئەفسون لەگەڵ خێزانەکەی دەچنە ئیستنەبوڵ و نیشتەجێ دەبن.

جەرەن لە سەرەتاکانی تەمەنیدا دەست بە ڕاهێنان دەکات لە بواری نواندن و شانۆدا، لەساڵی 2009 بەشی شانۆی کۆلێجی هونەری زانکۆی هەلیج تەواو دەکات.

 دوای ئەوەی باوکی تووشی سەکتەی دڵ دەبێت ناوبراو ژیانی دەگۆڕێت و دەست بەکاری نواندن دەکات و لەچەندین فیلم و درامادا دەردەکەوێت، وەک درامای شنەبای سنەوبەر، ئەو ژیانە هی منە.
 

ئه‌م بابه‌ته 69476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP