شۆخەکەی هیندستان کێشی لاواز دەبێت

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری هیندی دیپیکا پادوکون ڕووبەڕووی توانج دەبێتەوە، بەهۆی لاوازبوونی کێشیەوە.

دیپیکا پادوکون لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پاش بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی نوێ لەکاتی ڕێکلامکردندا بۆ یەکێک لە مارکە جیهانیەکانی زێروزیو، ڕووبەڕووی توانج و گاڵتە پێکردن دەبێتەوە، بەهۆی لاوازبوونی زیاد لە سنوری کێشیەوە.

بەشێک لە هەوادارانی دەڵێن لاوازبوونی کێشی کاریگەری لەسەر ڕووخساری داناوە و ناشرین بووە، هاوکات هەندێکی دیکەیان بەشێوازێکی گاڵتەجاری دەڵێن "پێدەچێت لەو وێنەیەدا ماسولکە بەهێزەکانی خۆی پێ جوان بێت، تکایە خواردنەکەت تەواو بکە، چونکە پێشتر جوان بوویت".

دیپیکا تەمەنی 31 ساڵە و خاوەنی جوانیەکی بێ وێنەیە و ئەکتەرێکی ناسراوی سینەمای بۆلیودە.

پێشتر کاری نمایشی کردووە و لەساڵی 2006 یەکەم کاری نواندنی لەگەڵ خانمە ئەکتەر ئایشوریا و شارۆخان بوو، بەو شێوەیە بەردەوام توانی ناوبانگێکی باش بەدەستبهێنێت و هەوادارێکی زۆر کۆبکاتەوە.

 بەپێی ڕاپرسیەک لە گۆڤاری گلاف توانی نازناوی باشترین نمونەی خانم بەدەستبهێنێت و خاوەنی دوو خەڵاتی بەناوبانگی "ZF" وەک خانمە نمایشکاری ساڵ، لەهەمانکاتدا نازناوی باڵوێزی کینجیفیشەری بەدەستهێناوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 25392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP