فەهریە بۆ جاری دووەم ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە

خەندان لایف-

بۆ جاری دووەم خانمە ئەکتەر فەهریە ئیڤچین، پاش تەواوبوونی ئاهەنگەکەی ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە، بەهۆی جلوبەرگەکانیەوە.

پێگەی temizی تورکیا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند پاش تێپەڕینی 15 ڕۆژ بەسەر ئاهەنگی هاوسەرگیری بوراک ئۆزجڤێت و فەهریە ئیڤچین و ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕەخنەی توند بەهۆی جلوبەرگی بوکێنی ناوبراوەوە.

لە ئێستادا لەدوای بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێ لە ئیسناگرام لەکاتی مانگی هەنگوینی، دووبارە لەلایەن هەوادارانیەوە ڕەخنەی توندی ئاراستە دەکرێت، بەهۆی شێوازی ستایلەکەی و یەک شێوازی جلوبەرگی، بەشێک لە هەوادارانی دەڵێن "جلی دیکەی نییە فەهریە بیپۆشێت؟".

ڕۆژی پێنج شەممە 29 حوزەیرانی 2017 هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی تورکیا فەهریە ئێڤچین و بوراک ئۆزجڤێت ناسراو بە کەمال ئاهەنگی هاوسەرگیریان لە کۆشکی سەید حەلیم پاشای شاری ئیستەنبۆڵ ئەنجامدا.


دواتر دەنگۆی لێکچوون و لاسایکردنەوەی فەهریە لە هەڵبژاردنی عەزیەکەی هاوشێوەی عەزی بوکێنیەکەی ناسڵیهان لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و میدیاکانەوە بڵاودەبێتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 54383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP