پێویستە لە ئاهەنگەکەت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت

خەندان لایف-

دیاریکردنی ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری یەکێکە لە ڕۆژە گرنگەکان ژیانی بوک و زاوا کە پێویستە پێش وەختە ئامادەکاری بۆ ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی بەشێوازێکی ڕێکوپێک بەڕێوەبچێت بەتایبەتی بۆ خانمان.

هەندێک رێنمایی گرنگ بۆ بوکە خان، بۆ ئەوەی خۆی ئامادەبکات بۆ ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی بەشێوەیەکی گونجاو کە پێویستە لەبیری نەکات:

1-یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان ڕاوێژکردنە بە کەسانی شارەزای ڕێکخستنی ئاهەنگ و بۆنەکان، بۆ ئەوەی هەموو زانیاریەک وەربگریت و بێ کەم و کوڕی ئامادەکاریەکان بکەیت و لەو ڕۆژەدا تووشی دڵەڕاوکێ نەبیت.

2-هەوڵبدە چێژ لەهەموو ساتەکانی ڕۆژی هاوسەرگیری ببینیت و یادگاریەکی خۆش تۆمار بکەیت و گرنگی بە وێنەکان بدەیت، بەهیچ جۆرێک مێشک و دەروونت بە بابەتی بێ بایەخەوە سەرقاڵ نەکەیت.

3-پێش کاتی گونجاو پیلان دابنێ بۆ تەواوکردنی هەموو کارەکان و ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدە، وەک ئامادەکاری بۆ مانگی هەنگوینی گرنگی دان بە شێوە و ڕووخسارت و وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ژیانی هاوسەرگیری.

4-دیاریکردنی میوزیک و ڕەنگەکانی هۆڵی ئاهەنگەکەت بە خواستی خۆت بەشێوەیەکی مۆدێرن، هاوکات ڕێکخستنی بانگێشتەکان.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 14494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP