چۆنێتی پاراستنی منداڵ لە هەوکردنی دایبی

خەندان لایف-

لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە زیاتر لەهەموو کاتێک منداڵ بەهۆی دایبیەوە ئەندامی زاوزێی تووشی هەوکردن دەبێت، ئەمەش دواجار هۆکارێکە بۆ ئازار و سووربوونەوەی پێست و بێزارکردنی منداڵەکە.

بۆ ئەوەی باشتر منداڵەکەت بپارێزیت، پێویستە پەیڕەوی ئەم ڕێنماییانە بکەیت:

لەڕووی تەندروستیەوە دەرمانێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی دژی هەوکردن بەکاریبهێنیت ڕۆژانە بۆ منداڵەکەت، پێش دانانی دایبی بەڵام بێگومان پێویستە لەڕێگەی پزیشکەوە وەریبگریت و لە هاویندا بەکاریبهێنیت.

پێویستە دوو کاتژمێر جارێک دایبیکەی بگۆڕدرێت، هاوکات پێویستە لەو نێوەندەدا هەوا بیدات لە پێستەکە و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەبێ دایبی بمێنێتەوە.

بەکارهێنانی دایبی باش و تەندروست، مەرج نییە گرانی دایبیەکە پێوەر بێت، بەڵکو هەستیاری پێستی منداڵەکە جیاوازە و دەبێت زیانی بۆ ئەو نەبێت.

واز لە بەکارهێنانی سابون و کلێنس بهێنە و تەنها بە ئاو ئەندامی زاوزێی بشۆ.

ئاگاداربە لە بەکارهێنانی جلوبەرگی نایلۆن و قوماشی ناتەندروست.

ئه‌م بابه‌ته 14444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP