نوێترین وێنەی شاجوانی زانکۆکان

خەندان لایف- 

شنەروێ سەلیم شاجوانی زانکۆکانی کوردستان نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە و ماڵئاوای لە هاوڕێکانی دەکات.

شەوی ڕابردوو شنەروێ سەلیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام دوو وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و لە یەکێکیاندا دەڵێت"وەک ئاو بە گرنگ و سادە".

هاوکات لە وێنەیەکی دیکەدا لەگەڵ هاوڕێیانی زانکۆی دەردەکەوێت و ئاماژە دەکات بەوەی وێنەی ماڵئاواییەتی لەگەڵ هاوڕێکانی.

بۆ یەکەمجار لە شاری سلێمانی لە ئاهەنگێکی گەورەدا هەڵبژاردنی شاجوانی زانکۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا و کۆمەڵێک کچە خوێندکار بەشداریان تێدا کرد، شۆخێک بەناوی شنەروێ سەلیم نازناوەکەی بەدەستهێنا و وەک شاجوانی زانکۆکان هەڵبژێردرا.


شنەروێ لەدایکبووی 1992 و خوێندکار قۆناغی چوارەمی کۆلێژی بازرگانی ئێوارانە لە زانکۆی سلێمانی.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 73876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP