ماڤی لەگەڵ هاوسەرە کۆنەکەی دەردەکەوێت

خەندان لایف-

ئەستێرەی ناسراوی تورکیا هۆلیا ئافشەر لەگەڵ کچەکەی و هاوسەرە کۆنەکەی دەردەکەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ئینستاگرام هۆلیا ئافشەر ناسراوە بە ماڤی وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە کە تێیدا لە یەکێک لە قاوەخانەکان لەگەڵ هاوسەرە کۆنەکەی و کچەکەی زەهرە دەردەکەوێت.

هەرچەندە هۆلیا ساڵانێکی زۆرە لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە، بەڵام هەندێکجار بەهۆی کچەکەیەوە و لەگەڵی دەردەکەوێت و کۆدەبێتەوە بەڵام زۆر کەم وێنەکانی بڵاوبکاتەوە.

هۆلیا یەکێکە لە ئەکتەر و گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی تورکیا و خاوەنی زۆرترین هەوادارە لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تەمەنی 52 ساڵە و دووجار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کچێکە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 39558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP