هەندێک هەڵە ژیانی هاوسەرگیریت تێکدەدات

خەندان لایف-

هاوسەرگیری بەواتای ژیانێکی خۆش و بەختەوەر و دێت، بەڵام ئایا چۆن دەبیتە خاوەن خێزانێکی بەختەوەر.

بەپێی هەوالێکی پێگەی "anazahra" ئەنجامدانی هەندێک ڕەفتار هەڵەیە و دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان و نائارامی ژیانیان.

1-هەرگیز نهێنی و کێشەکانی ژیانتان هاوبەشی پێمەکەن لەگەڵ لایەنی سێیەم، بەپێچەوانەوە هەوڵبدەن تەنها خۆتان کێشەی خۆتان چارەسەر بکەن، چونکە بەوشێوەیە کێشەکە گەورەتر دەکەن.

2-هاوسەرانی سەرکەوتوو و بەختەوەر، هەمیشە گرنگی بەیەکدی دەدەن و هەوڵدەدەن کارێک بکەن کێشەی و خەمی بەدواوە نەبێت، لەپێناو خۆشەویستی یەکتریدا.

3-ڕەخنەگرتنی زۆر و قسەی ناخۆش زیان بە پەیوەندی هاوسەرگیری دەگەینێت، دواجار کێشەی گەورە دەهێنیت، چونکە کەسی بەرامبەر دەخاتە دڵەڕاوکێوە هەستێکی ناخۆشی پێدەبەخشێت، کاتێک ڕەخنەیەکیشت هەیە ئاگاداری بکە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ نەک بەشێوەیەک دڵی بڕەنجێنیت.

4-هەوڵدان بۆ جیاوازی کردنی پەیوەندیتان بە هاوسەران و کەسانی دیکە، کارێکی خراپە هەوڵبدەن بۆ خۆتان بژین و متمانەتان بەخۆتان بێت.

5-نوێکردنەوەی خۆشەویستی نێوانتان، چونکە بنەمای سەرەکی هاوسەرگیری خۆشەویستیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 23851 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP