کیوی بخۆن

خەندان لایف-

ڕەنگە زۆر شێوازی ڕێجیم کردنت تاقیکردبێتەوە، بێگومان یەکێک لەو شێوازانە سوود بە تۆ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دابەزاندی کێش و توانەوەی چەوری زیادەی لەشت.

ڕێجیم کردن و دابەزاندنی کێش لەڕێگای خواردنی کیویەوە، باشترین شێوازە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی تەندروست هەفتانە 5 کیلۆ لە کێشت دابەزێنیت.

کیوی بڕێکی زۆر ڤیتامین سی و بی و ئەی تێدایە، هاوکات دەوڵەمەندە بە فۆسۆڕ و پۆتاسیۆم و ئاسن ماددەی ڕیشاڵی، ئەمەش باشترین سەرچاوەیە بۆ توانەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ و دژی هەوکردنە.

بەهۆی ئەوەی کیوی بڕێکی کەم چەوری تێدایە و ڕێژەی ڤیتامین سی دوو هێندەی پرتەقاڵە و ترشی زۆرە، ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە دابەزاندنی کێش و وادەکات زوو هەست بە تێری بکەیت و ڕێژەی کالۆری دەسوتێنێت.


لەلایەکی دیکەوە کیوی ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە و لەش دەبوژێنێتەوە، هەستی تینوێتی و وشکبوونەوەی پێست و لەش ناهێڵێت، هاوکات ئارەزووی سێکسی بەرزدەکاتەوە لە هەردوو ڕەگەزدا.

کیوی دژی هەوکردنە و ڕێگا لە سەرمابوون و تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و هەوکردنی قورگ دەگرێت، سوڕی خوێن چالاک دەکات و بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە دەژی نەخۆشیەکان، یارمەتی خانەکانی مێشک دەدات.

چۆن ڕێجیمی کیوی دەکەیت؟

دەکرێت بۆ ماوەی هەفتەیەک یان مانگێک ئەم شێوازە ڕێجیمە هەڵبژێریت، بەیانیان تەنها یەک کیوی لەگەڵ بڕێک پەنیری کەم چەوری و کوپێک قاوە بخۆرەوە.

نیوەڕووان سێ کیوی و زەڵاتە بخۆ لەگەڵ مریشکی برژاو یان ماسی، ئێوارانیش پێنج کیوی لەگەڵ شۆربایەک یان زەڵاتەیەکی سەوزە و یان دەفرێکی بچوک لە تێکەڵەی ماست و سیر و نەعنا و لیمۆ، بێگومان دەکرێت گۆڕانکاری لە جۆری خواردنەکان بکەیت بەڵام دەبێت هاوشێوەی ئەم جۆرە خۆراکانە بێت.

لەلایەکی دیکەوە دەتوانیت خواردنەوەی کیوی بەکاربهێنیت، کە پێکهاتووە لە نیو کوپ کیوی پارچەیەک سەهۆڵ یان ئاوی سارد تێکەڵ بکە و بیدە لە خەڵاتەی کارەبای، ئەم خواردنەوەی سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ توانەوەی چەوری و کالۆری لەش، یارمەتی ڕیخۆڵە دەدات و لە ژەهراوی بوون ڕزگاردەکات.

 

 

تێبینی:تکایە پێش تاقیکردنەوەی هەر شتێک پرسی پزیشک بکە تا دلنیابیتەوە لە تەندروستی خۆت بەرامبەر ئەو پێکهاتەیە.

 

ئه‌م بابه‌ته 19108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP