بەپێی شێوەی ورگت خواردنەوەکان بخۆرەوە

خەندان لایف-

قەڵەوی کێشەی بەشێکی زۆری مرۆڤەکانە بەتایبەتی ورگ، چونکە شێوەیەکی ناڕێک و ناتەندروست دەدات بە لەش و کاریگەریش دەکاتە سەر باری دەروونی و زۆر کات ئەو کەسە خەفەت بە ناڕێکی لەشی دەخوات.

بێگومان جیاوازی هەیە لەنێوانی قەڵەویەکان و هەندێک ورگ و کەمەر یان تەنها ڕانیان قەڵەو دەبێت یاخود سنگ و قۆڵی، یان بە پێچەوانەوە هەموو بەشەکانی لەشی وەکو یەک زیاد دەکات.

چۆن خۆمان لەو چەوریە زیادانەی ورگ ڕزگاردەکەین، یاخود چۆن خواردنەوەیەکی ڕووەکی تەندروست هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی خۆت لە کۆبوونەوەی چەوری ورگ ڕزگار بکەیت.

1-قەڵەوی لەشێوەی پەرداخی بچوکی خڕ، مەبەست لەم شێوەیە زیادبوونی ورگە و بوونی قاچێکی درێژە، کە پێویستە بە پلەی یەکەم واز لە خواردنی ئەو جۆرە خواردنانە بهێنن کە شەکری زۆرە و کالۆری بەرزە، وەک خواردەوە گازیەکان.

هاوکات ئاوێتەی لیمۆ و نەعنا بخۆرەوە، چۆنێتی ئامادەکردنی :
لیمۆکە بکە بە دوو بەشەوە و لەگەڵ 15 گەڵای نەعنا ئامادەی بکە و بیخەرە ناو لیترێک ئاوەوە، پاشان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر بیخەرە ساردکەرەوەوە، ڕۆژی دوایی پێش خواردنی ئاو یان نانی بەیانی بیخۆرەوە.

2-زیادبوونی چەوری ورگ لەسەر شێوەی ئوتوی جلوبەرگ وەک وێنەکە، پێش هەموو هەنگاوێک گرنگە وەرزش بکەیت و سیسیتمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەیت و سەرنجی زیاتر بدەیت لە خواردنی میوە و خواردنی خاڵی لە چەوری بەتایبەت خواردنە لە قوتونراو و دەسکردەکان.

ئاوێتەی سێو لەگەڵ دارچینی بخۆرەوە، چۆنێتی ئامادەکردنی:
پێکهاتووە لە قاشکردنی سێوێک بۆ چەند پارچەیەک و ناوکەکەی دەربهێنە،  پاشان لەناو دەفرێکی شوشە دایبنێ و دارچینی بکە بەسەردا و چەند پارچەیەک سەهۆڵی تێبکە و بیدە لە خەڵاتە لە ساردکەرەوە هەڵیبگرە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و دواتر بیخۆرەوە.

3-چەوری ورگ لەسەر شێوەی سێو، مانای وایە تۆ کەسێکی هەمیشە بیردەکەیتەوە و هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی خواردنێکی زۆر بخۆیت، بەڵام دەبێت بە ئاگابیت.

دەتوانیت ئاوێتەی ماست و تەماتە بخۆیت، کە پێکهاتووە لە قاشکردنی تەماتە و وردکردمی، پاشان بیخەرە کوپێک ماستی بێ چەوریەوە و ئاوی لیمۆیەکی تێبکە و بیخۆ.

4-ئەگەر ورگت هاوشێوەی لوتی ناڕێک و بەرزە، مانای وایە کێشەت لە لیکەڕژێنی دەرەقی هەیە واتە (الغدة الدرقية)، هەر بۆیە دەبێت پەیوەست بیت بە خواردنی ماسیەوە یان ئەوانەی یۆدیان زۆر تێدایە.

هاوکات دەتوانیت ئاوێتەی زەنجەبیل و مانگۆ بخۆیت، کە پێکهاتووە لە تێکەڵکردنی پارچەیەک زەنجەبیلی وردکراو و کوپێک مانگۆی وردکراو، لەگەڵ پارچەیەک سەهۆڵ و ئاو، دواتر بیخەرە ساردکەرەوەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک و بیخۆ.

5-ورگ لەسەر شێوەی خانمی دووگیان، گرنگە زۆر بایەخ بە وەرزش بدەیت و لەو ڕێگایەوە چەوریەکانت بتوێنیتەوە، واز لە خواردمی چەور بهێنە و خۆراکی تەندروست بخۆ.

دەتوانیت ئاوێتەی مۆز و تۆوی کەتان بخۆیت، کە پێکهاتووە لە مۆزێک و دوو کەوچکی گەورە هاڕڕاوەی تۆوی کەتان و شەربەتی لیمۆیەک، پاشان بیدە لە خەڵاتە و بە ساردی بیخۆرەوە.

6-ورگی شێوە هەرمێ، گرنگە یەکەم هەنگاو واز لە خواردنی چەور و شەکری زیان بەخش بهێنێت و بڕێکی زۆر سەوزە بخۆیت.

هاوکات ئاوێتەی سێو  خەیار بخوات، کە پێکهاتووە لە ئامادەکردنی 5 دەنک ناوکی سێو و هاڕینی، پاشان پیازێک بهێنە و بیهاڕە لەگەڵ سێ خەیاری پاککراو و زەیتی زەیتون و شەربەتی لیمۆ، دواتر بیدە لە خەڵاتە و دەتوانیت خوێ یان هەر بەهاراتێک ئارەزووی دەکەیت تێی بکەیت و بیخۆیت .

 

تێبینی: گرنگە هەموو کات پرسی پزیشک بکەیت و بەبێ ڕاوێژی ئەو هیچ بەکارنەهێنێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 66823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP