ئیبراهیم ئەرکال گیانی لەدەستدا

خەندان لایف-

پاش مانەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە هونەرمەندی بەناوبانگ ئیبراهیم ئەرکال گیانی لەدەستدا.

ڕۆژی 12ی نیسان ئیبراهیم ئەرکال، بەهۆی خوێن بەربوونی مێشکەوە لە گەراجی ماڵەکەی خۆیدا دەکەوێت و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.

پاش مانەوەی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە نەخۆشخانە بەبێ هۆشی دواجار ئێوارەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ناوبراو لەدایکبووی  1967 ساڵانێکی زۆرە خزمەتی گۆرانی و فیلم و درامای تورکی دەکات و خەڵکی شاری ئەرزەڕۆمە، لەساڵی 1984 یەکەم ئەلبومی بەرهەمهێناوە و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاوەنی هەوادارێکی زۆرە.

 

ئه‌م بابه‌ته 134774 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP