وێنە.. ئاسو هەمووان سەرسام دەکات

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەر و شاجوانی تورکیا مێلیسا ئاسڵی ناسراو بە کەسایەتی ئاسو نوێترین وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە هەوادارانی سەرسام دەکات.
مێلیسا ئاسڵی پاموک لە ئینستاگرام هەندێک وێنەی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش، هەوادارانیشی بەشێوەی جیاواز وەسفی دەکەن و سەرسامی خۆیان بۆ دەردەبڕن.

مێلیسا لە ساڵی  1991  لە هۆڵەندا لەدایکبووە، لەڕێگای نمایشی جلوبەرگەوە دێتە نێو کاری هونەری و لەساڵی 2011 دەبێتە شاجوانی تورکیا، شارەزای زمانی ئینگلیزی و تورکی و هۆڵەندی و ئەڵمانیە.

 مێلیسا ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و بەشداری لە زۆر فیلم و درامادا کردووە، بەڵام بە ڕۆڵی ئاسو لە درامای "ئەشقی شێتانە" توانی ناوبانگێکی باش بەدەستبهێنێت. 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 67040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP