ڕێگرییکردن لە زیپکە دوای موولابردن

خەندان لایف-

بەشێکی زۆری خانمان کێشەی دەرکەوتنی زیپکەی دوای مو لابردنیان هەیە، ڕەنگە ئەمە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاواز بێت، چونکە پێستی هەندێک لە خانمان هەستیارە و بەهۆی ئەو ئامرازەی بەکاریدەهێنیت بۆ مو لابردن تووشی ئەو حاڵەتە دەبێت.

هەندێک ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی لەدوای مو لابردن پێست زیپکە دروست نەکات:

پێش لابردنی مو گرنگە پێستەکە بە ئاوێکی شلەتێن بشۆیت بۆ ئەوەی لە میکرۆب و بەکتریا پاک بێتەوە، پاشان پاکژکردنەوەی ئامێری مو لابردنەکە بەتەواوی یان دڵنیای لە خاوێنی ئەو شیلەیە یان هەر ئامرازێکی دیکە کە بەکاریدەهێنیت زۆر گرنگە.

هەموو ئەو ئامرازانە تاقیبکەرەوە کە بۆ مو لابردن بەکاردێت، تا دڵنیا بیتەوە لەوەی کامیان لەگەڵ پێستی تۆ گونجاوە و کەمتر تووشی حەساسیەت و زیپکەت دەکات.

پاش لابردنی مووەکە کوپێکی بچوک ئاوی گوڵ بهێنە و بە لۆکە بیدە لە پێستەکە و وازی لێبهێنە تا وشک دەبێتەوە پێوەی، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ، ئەمە باشترین ڕێگایە، یان دەتوانیت ئاوی گوڵەکە کەمێک نیشاستەی تێبکەیت یان بۆدرە، چونکە ڕێگا لە حەساسیەت و دروستبوونی زیپکە دەگرێت.

ڕێگایەکی دیکە بەکارهێنانی شیر و سەهۆڵە لەگەڵ حەبی ئیسپرین، پاش تێکەڵکردنی بیدە لە پێستەکە بە پارچەیەک لۆکە و وازی لێبهێنە تا وشک دەبێتەوە.

جگە لەوانە دەتوانیت دەرمانی دژە میکرۆب یان هەوکردن بەکاربهێنیت، لە دەرمانخانەکان دەستدەکەوێت، یان بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێستەکە پاش مو لابردن.

ئه‌م بابه‌ته 45058 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP