وێنە.. هەزال کایە دەردەکەوێتەوە

خەندان لایف-

دابەزینی کێشی ئەستێرەی ناسراوی تورکیا هەزال کایە، بەشێوەیەکی بەرچاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەرقاڵدەکات و دەبێتە هەواڵی میدیاکان.

خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی تورکیا هەزال کایە ماوەی دوو ساڵە ونە و کاری هونەری و دەرکەوتنی لەنێو ڕاگەیاندنەکان زۆر کەمە، بەڵام ئەم هەفتەیە لە نمایشی فیلمی "بانکی دڵە شکاوەکان" دەردەکەوێتەوە.

بەپێی وێنەکان و زانیاریەکان کێشی ناوبراو  زیاد لە سنور دابەزیوە کاریگەری لەسەر ڕووخساری داناوە، بەجۆرێک هەرگیز پێشتر بەو شێوەیە نەبووە.

لەکاتی ئامادەبوونی لەنێو نمایشی فیلمەکەدا هەزال کایە لێدوانێک دەدات بۆ ڕۆژنامەنوسان و دەڵێت "بەمزووانە دەگەڕێمەوە لە فیلم و دراماکاندا دەردەکەومەوە، بەڵام ئەمە سوپرایز دەبێت و هیچی دیکە ئاشکرا ناکەم".

هەزال لەدایکبووی ساڵی 1990 خەڵکی ئیستەنبوڵە، یەکەم کاری هونەری درامایەک بوو بەناوی "سەمای میوزیکی" لەساڵی 2011، دواتر بە ڕۆڵی نیهال لە درامای ئەشقی شێتانە ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد.

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 41565 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP