بوکە خان ئەم ماسکانە پێست سپی دەکاتەوە

خەندان لایف-


پێش ئاهەنگەکەت ئەگەر هەوڵبدەیت یەکێک لەم ماسکانە بەکاربهێنیت هەڵبژاردنێکی گونجاوە، تا بەخێراترین ڕێگا بتوانیت لە ماوەیەکی کەمدا ببیتە خاوەن پێستێکی جوان و سەرنجڕاکێش، بێگومان پۆشینی جلوبەرگی بوکێنی و خۆئامادەکردن بۆ ئاهەنگی هاوسەریت، پێویستی بە پێستێکی جوان و گەشاوە و سەرنجراکێش هەیە، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و شیک و ناسک دەربکەویت.


ماسکی چای سەوز
ئەم شێوازە ماسکە دەبێتە هۆی کردنەوەی ڕەنگی پێست و لابردنی رەشی ژێر چاوەکانت، دەتوانیت کەمێک چای سەوز بکوڵێنیت لەسەر ئاگرێکی کەم، دواتر ئاوەکە بپاڵێویت کەسارد بۆوە، کەوچکێکی گەورە ڤیتامین ئی تێبکە و لەگەڵ چەند قاڵبێکی بچوکی سەهۆڵ، لە ساردکەرەوەدا هەڵیگرە، دواتر سەهۆلەکان بخەرە سەر پێست و پێیدا بهێنە، بەڵام ئاگاداربە نزیک چاوتی نەکەیتەوە.

ماسکی خەیار و سەهۆڵ
باشترین جۆری ماسکی سروشتیە، بەتایبەت بۆ خانمە پێست وشکەکان، یارمەتی لابردنی سوربووەنەوەی پێست دەدات، تەنها پێویست بە خەیارێک و ئاوی گوڵ و کوپێک قاوە هەیە.

لە پێشدا ئاوی گوڵەکە بکوڵێنە لەسەر ئاگرێکی کز، پاشان خەیارەکە ئامادەبکە و بیدە لە خەڵاتە و تێکەڵی بکە لەگەڵ ئاوی گوڵەکە و وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە و سەهۆڵی تێبکە لەساردکەرەوە دایبنێ، دواتر سەهۆڵەکان بهێنە بە ڕوخسارتدا.

ماسکی هەنگوین
یارمەتیدەرە بۆ لابردنی پەڵەکانی ڕوخسارت و پێست دەگەشێنێتەوە، دوو کەوچک هەنگوینی سروستی کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆی تێکەڵ بکە لەگەڵ کەوچکێکی گەورە ماستی تازە، دوا ئەوەی دەبێتە هەویر بیدە لە پێست بۆ ماوەی 15 خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوامبە لەسەری.

ئه‌م بابه‌ته 35849 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP