بەوێنە.. هاوشێوەکەی جیهان هاشم

خەندان لایف-

"جیهان هاشم" ئەو کچە کوردەی لە ئینستاگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەک ئەستێرەیەکی دیار ناسراوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە کورد و عەرەب و فارس، شەوی ڕابردوو وێنەی هاوشێوەکەی خۆی بڵاوکردەوە.
 
جیهان هاشم بە چالاکیەکانی لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خەڵکانێکی زۆری سەرقاڵکردووە لەلایەکی دیکەوە وەک شارەزایەکی بواری ماکیاژ و جوانکاری ڕێنوێنی خانمان دەکات، دوێنێش لەلایەن هەوادارانیەوە وێنەی خانمێکی بۆ دەنێردرێت و بە هاوشێوەی جیهان ناوی دەبەن، ئەو خانمەش بەهەمان شێوەکاری جوانکاری و ماکیاژ دەکات و کەسایەتیەکی ناسراوی جیهانیە.

جیهان هاشم لەدایکبووی ساڵی 1989 خەڵکی خانەقینە و پێشتر لە ئەڵمانیا دەژیا بەڵام ماوەی ساڵێکە گەڕاوەتەوە و ئێستا لە هەولێر دەژی سەرقاڵی کاری ڕێکلامە، بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە و بەردەوامیش ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی زمانی عەرەبی.

ئەم خانمە بەهۆی ئەوەی زمانی کوردیەکەی زۆر باش نییە و ناتوانێت بنووسێت، چەندینجار ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەلایەن کوردەکانەوە و داوای ئەوەی لێدەکرا ئەگەر کوردە بە کوردی ڤیدیۆ و نووسینەکانی بڵاوبکاتەوە، جگەلەوەی چەند جارێک لەلایەن کەسانێكەوە لەڕێگەی ڤیدیۆوە سوکایەتی پێدەکرێت و قسەی ناشرین و گاڵتەی پێدەکرێت.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 36815 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP