نوێترین وێنەی دەشنێ موراد بەجلوبەرگی کوردیەوە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی کوردستان "دەشنێ موراد" لە ئینستاگرام بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و هاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی نوێترین وێنەی خۆی بە جلوبەرگی کوردیەوە دادەنێت و لەگەڵ کۆمەلێک لە هاوڕێیانی.

ناوبراو پاش ماوەیەک دابڕان لە ئێستادا سەرقاڵی کاری هونەریە و چەند بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە لەهەمانکاتدا بەردەوامە لەکارە مرۆڤایەتیەکان بۆ هاوکاریکردنی ئاوارەکان بەتایبەتی منداڵان.

دەشنێ موراد یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی پۆپ ستاری کوردستان و لەسەرەتای دەرکەوتنی لەلایەن چەندین میدیای بیانیەوە گرنگی زۆری پێدرا، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانیە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 27590 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP