بەخۆت نازانیت و خانمان ڕقیان لێتدەبێتەوە

خەندان لایف-

ئافرەت ئەو کەسایەتیانە نین کە تۆ بتوانیت بە ئارەزووی خۆت مامەڵەی لەگەڵدا بکەیت، بەڵکو شێوازی تایبەتیان هەیە و دەبێت ئاگاداری دروستی ڕەفتار و کاردانەوەکانت بیت و بزانیت چۆن گرنگی پێ دەدەیت وەک پیاو.

چونکە کاتێک هەستی بە ئەمان و خۆشەویستی تۆ کرد ئەو کات دەبێت شاژنی هەموو خەونەکانت و گرنگی تایبەتیت پێ دەدات، بەپێچەوانەوە کە ڕقی لێت هەڵگرت بە ئاسانی ناتوانیت دڵی بەدەستبهێنیتەوە ڕەنگە مەحاڵیش بێت.

ئەو ڕەفتار و مامەڵا کردنانە چین کە پیاوان ئەنجامی دەدەن و خانمان ڕقیان لێدەبێتەوە:

1-دوواکەوتن لە کاتی ئێوارە و ژەمی نان خواردن، هەرچەندە هەوڵبدەیت بیانوو بهێنیتەوە یان هۆکارێک هەبێت لای گرنگی نییە، ڕەنگە ئەگەر ئەم حاڵەتە یەکجار ڕووبدات یان دەگمەن باشتر بێت، بەڵام زۆر دووبارەی بوونەوەی باش نییە.

2-ڕەفتارکردنی پیاو وەک ئەوەی ماڵەکەی هۆتێل بێت و خزمەت بکرێت، ئەمە خراپترین شتە کە خانمان تەواو توڕە دەکات و ڕقی لێهەڵدەگرێت.

3-دەنگی نابەجێ و نادروست وەک لەکاتی نان خواردن قرقێنە بەدەنگی بەرز و لەو جۆرە دەنگە نەشازانە، هۆکارێکی دیکەیە بۆ توڕەکردنی خانمان و دروستکردنی ڕق بەبێ خۆشەویستی.

4-پیاوان ڕەفتارێکیان هەیە کە زۆر باوە، ئەویش بەکارهێنانی ئامرازەکان و نەخستنەوە شوێنی خۆی و بڵاوکردنەوەی، بێگومان ئەمەش ڕەفتارێکی نادروستە ئاگاداربە.

5-لەبیرچوونی یادی هاوسەرگیری و لەدایکبوونی هاوسەرەکەی، ڕەنگە سەرقاڵی تۆ وابکات ئەم بۆنانە لەیادبکەیت، بەڵام بەلای بەشێکی زۆری خانمانەوە گرنگە، کاتێک یادی بۆ دەکەیتەوە هەست بەخۆشەویستی دەکات بەپێچەوانەوە دەڵێت تۆ من لەبیرنیە.

6-خانمان پێویستیان بە بازاڕکردنی تایبەتی خۆیانە مەرج نییە تۆ خێرا دوای بکەویت و پەلەی لێ بکەیت و بێزاری بکەیت، چونکە ئەو ئارەزووی بازاڕێکی هێواش دەکات کەس نەڵێت خێراکە.

7-ئەگەر زیاتر جوانی کەسایەتی هاوسەرەکەت لای تۆ گرنگ بێت وەک لە جوانی ڕووخسار، ئەوا زیاتر متمانەی پێتە، بەڵام پێچەوانەکەی ڕقە.

8-خانمان ڕقیان لەو پیاوانەیە کە لەپاڵیدا هەست بە ئەمان ناکات و متمانەی پێی نییە، چونکە باری دەروونی ماندوو دەبێت وەک نەخۆشێک هەمیشە بە گومانەوە دەژی.

9-دڵخۆش و ئاسوودە دەبێت بەمامەڵکردنی ڕۆمانسی و سۆز و میهرەبانی و سوپرازی خۆش، ڕەنگە تۆ ئارەزووی نەکەیت بەڵام ئەگەر دەتەوێت خۆشەویستی بەدەستبهێنیت ئەنجامی بدە دەنا لەبری ئەوە ڕقی لێت دەبێت.

10-چاوبازی ئەمە خراپترین سیفاتی ئەو پیاوانەی کە خانمان تەواو ڕقیان لێدەبێتەوە، کاتێک بەردەوام سەیری خانمی تر دەکات و بەس جوانی ئافرەتی بەلاوە گرنگە.

 

ئه‌م بابه‌ته 42228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP