خانمە هونەرمەندێکی فارس بەزمانی کوردی گۆرانی دەڵێت

خەندان لایف-

"هیجران" نوێترین به‌رهه‌می خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی فارسی زوهره عيشقيه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌زمانی كوردی گۆرانی دەڵێت، ئەم بەرهەمە له‌ بنه‌ڕه‌تدا گۆرانیەکی فۆلکلۆری فه‌تا‌نه‌ی وەلیده‌یه‌،  بەڵام زوهرە وتویه‌تیه‌وه‌ و له‌شاری سنه‌ كاری ده‌نگی بۆ كراوه‌ له‌ ستۆديۆی ها‌رمۆنی. 

 
ئەم بەرهەمە له‌سه‌ر قه‌ڵای شاری كه‌ركوك به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش كاری كلیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامداراوه‌ لەگه‌ل كۆمپانیای باڤ پرۆ، لەهامانکاتدا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه له‌لایه‌ن بروا ته‌ها و هونه‌ر دیلۆن وه‌ك یاریده‌ده‌ر و به‌رێوه‌به‌ری به‌رهه‌م کاری بۆ ئەنجامدراوە، ئەمەش بۆ سێیەمجارە بە ئۆنلاین کاری دەرهێنانی کلیپ دەکرێت بۆ بەرهەمە هونەریەکان لە کوردستان، لەهەمانکاتدا دانه‌ر هاوار و ئیمان فه‌رمان کاری وێنەگرتن و محمه‌د سه‌فا‌ر كاری مۆنتاژی بۆ ئەنجامداوە.

 

 

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 17224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP