سپیکردنەوەی ئەنیشک و ئەژنۆکات بە ئاوێتەی سروشتی

خه‌ندان لایف-

ڕەنگە زۆر کات ڕەنگی پێستی هەندێک شوێن گۆڕانکاری بەسەردا بێت و ڕەنگە سروشتیەکەی نەمێنێت و تۆخ بێت وەک ئاژنۆ و ئەنیشک و هەندێکی بەشی دیکە، بەڵام خانمان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ دوور له‌ به‌كارهێنانی پێكهاته‌ی كیمیای ده‌توانن ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌كاربهێنن و تەواوی پێستە ڕەشبووەکە بگۆڕنەوە بۆ رەنگی سروشتی خۆیان.

 

كه‌وچكێكی گه‌وره‌ زه‌نجه‌فیلی هارراو
كه‌وچكێكی گه‌وره‌ خوێ
ئاوی نیو لیمۆ
چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی بادام

سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ین له‌ جێگه‌ی مه‌به‌ست بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر، پاشان به‌ئاوی سارد بیشۆ و هه‌فتانه‌ 3 جار ئه‌م گیراوه‌یه‌ به‌كاربهێنه‌.

ئه‌م بابه‌ته 45246 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP