چۆن قژت لە زیانی ئامێرە گەرمیەکان دەپارێزێت؟

خەندان لایف-

گومانی تێدا نیە کە بەکارهێنانی کەلوپەل و ئامێرەکانی گەرمی زیان بە قژت دەگەینێت وتەندروستی تێکدەدات، ئایا بە وشککردنەوە بێت یان خاوکردنەوە، هەردوو حاڵەتەکەش پێویستن و ناتوانیت بەردەوام خۆتیان لێ بەدوور بگریت، بەڵام دەتوانیت لەبری هەندێک رێنمای جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی کەمێک لەو زیانە کەم بکەیتەوە کە بەهۆی ئامێرەکانی گەرمیەوە بەرتدەکەوێت.

کاتێک لە گەرماو خۆشتن تەواو دەبیت و دێیتە دەرەوە، قژەکەت پێویستی بەوە هەیە وشکبێتەوە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بۆ ئەوەی زیانی کەم بەر قژت بکەوێت، خێرا لەسەر تەڕیەکی زۆر هەوای گەرم مەکە بە قژەکەتدا، هەوڵبدە لەپێشدا کەمێک هەوای سروشتی وەرگرێت و ئەو تەڕیە زۆرەی نەمێنێت پاشان هەوای گەرمی پێدا بکە، یاخود سپرای تایبەت بە پاراستنی قژ هەیە لە گەرمیەکان، دەتوانیت بەکاریبهێنیت تا زیانەکەی کەمبکەیتەوە.

کاتێک قژت خاو دەکەیتەوە بە ئامێری گەرمی واتە ئوتو، زۆر ئاگاداربە لە پلەی گەرمیەکەی هەوڵبدە ڕێژەکەی هێندە بەرز نەبیت کاتێک دەیهێنیت بە قژەکەتدا، یاخود بەکارهێنانی کرێم و سپرای دژە گەرمی و پارێزەر، کاتێک هەوای گەرمی بەکاردەهێنیت شانەی دانە گەورە بەکاربهێنە، چونکە گەرمیەکە بەشێوازێکی یەکسان دابەش دەکات، هەر شەش هەفتە جارێک سەر تاڵەکانی قژت ببڕە.

 

ئه‌م بابه‌ته 41509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP