لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی شوبات لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
چیتر پشت بە کەسانی دیکە مەبەستە بۆ راپەڕاندنی کارەکانت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت پێویستە هەوڵەکانت زیاتر بکەیت، پەیوەندی سۆزداریت ئەمڕۆ لەئاستێکی زۆر باشدایە، هیچ کێشەیەکتان نابێت.

گا 20\4 - 20\5
بەهۆی ئەو کێشانەی لەژیانی تایبەتیتدا رویداوە لەلایەنی دەرونییەوە زۆر هەست بە باشی ناکەیت و نیگەرانیت، باشترە هەوڵبدەیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت بە زوترین کات، چانسی ئەوەت دەبێت خۆشەویستەکەت ببینیت و هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕیت، ئەم چەند رۆژە کاتەکانت بە شتی بێسودەوە مەکوژە.

دوانە 21\5 - 20\6
بەختێکی باش روت تێدەکات لەلایەنی ئابورییەوە، هەمو کێشەکانت چارەسەر دەبن کە پەیوەندیدارن بە لایەنی دراییتەوە، لەلایەن خێزانەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت ئەمەش وادەکات زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت، باشترە خۆت لە خواردنی شیرینی بەدوربگریت بۆ ئەوەی لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان پارێزراو بیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت، بەتایبەتی ئەگەر ئەرکەکانت بەشێوەیەکی گونجاو ئەنجام بدەت وادەکات زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەیت، هیچ کێشەیەک لە ژیانی تایبەتیتدا نییە و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، پەیوەندی سۆزدارییت لە ئاستێکی زۆر باشدایە و کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت.

شێر 23\7 - 22\8
لەروی داراییەوە پشتیوانی دەکرێیت و چانسێکی باشت دەبێت، دەربارەی ژیانی سۆزداریت پێویستە زیاتر هەستەکانت دەربخەیت و بە راشکاوانە قسە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت،  لەلایەنی تەندروستییەوە کەمتەرخەم مەبە، خۆت لە سترێس بەدور بگرە دەنا کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە و دەرونت دەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەوڵبدە یارمەتی کەسانی دیکەش بدەیت و هاوکارییان بکەیت، ئەمەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت بەتایبەتی لەلایەنی دەرونییەوە، هەوڵبدە بڕیارەکانت سەربەخۆیانە بدە و متمانەت بەخۆت هەبێت، لەگەڵ خۆشەویتسەکەت چانسی ئەوەت دەبێت کات پێکەوە بەسەر بەرن.

تەرازو 23\9 - 22\10
چەند کێشەیەک لە ژیانی سۆزدارییتدا رودەدات، ناتوانیت بە هەمان شێوەی پێشتر مامەڵە لەگەڵ خۆشەویتسەکەت بکەیت، باشترە راوێژ بە کەسێکی متمانەپێکراو بکەیت، لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش دەبێت، ئەمڕۆ تەندروستیت باشە و هیچ کێشەیەکی جەستەیی و دەرونیت نییە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەروی سۆزداریەوە خۆشەویستەکەت بیرت دەکات، سەڕەرای سەرقاڵیت باشترە کاتی زیاتری پێببەخشیت، لەکاتی مامەڵەکردنت لەگەڵ کەسانی چواردەورت پێویستە زیاتر چاوکراوە بیت، ئەم چەند رۆژە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت باشترە بە وردی بیری لێبکەیتەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە ئەمڕۆ شتەکانت رەنگە بە پێچەوانەی خواستی تۆوە بن، بەهۆی کێشە تایبەتیەکانتەوە سەرنجی تەواوت لەسەر پیشەکەت نییە، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بیت روبەڕوی گرفت دەبیتەوە، دەربارەی خێزانەکەت هەمو شتێک جێگیرە و پەیوەندییەکی بەهێزتان هەیە، لەکاتی بونی هەر گرفتێک راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەلایەنی دەرونییەوە هەست بە نائارامی دەکەیت، پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەر شانە، کێشە خێزانییەکانت کاردەکاتە سەر لایەنی پیشەییت، ناتوانیت بەباشی کارەکانت ئەنجام بدەیت، پێویستە سەرەتا بیر لە چارەسەر بکەیتەوە، دەنا دەکەویتە کێشەوە، بۆ ئەوەی لایەنی داراییت باشتر بکەیت پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
کێشە کۆمەلایەتیەکانت زیاتر دەبێت بەتایبەتی لەلایەنی سۆزدارییەوە، هەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەت کەمێک نیگەرانی کردویت باشترە راشکاوانە هەستەکانت دەرببڕیت، لەلایەنی داراییەوە ئەم چەند رۆژە وریابە، دوربکەوە لەوەی پارە بە شتی ناپێویست خەرج بکەیت، تەندروستیت بەرەو باشی دەڕوات ئەگەر رۆژانە پشوی پێویست وەربگریت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
لەلایەنی داراییەوە رۆژێکی باش نابێت، دوربکەوە لەوەی لەکاتی توڕەییدا بڕیار بدەیت، ئەمرۆ پێویستە بە وریایی هەڵسوکەوت بکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک باش دەبێت، زیاتر سەرنجت لەسەر لایەنی سۆزداریت بێت، تەندروستیت زۆر باشە.

ئه‌م بابه‌ته 49885 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP