لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی شوبات لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئاسودە دەبیت بە بەدەستهێنانی متمانەی بەرپرس و هاوپیشەکانت لە کارەکەت، هەوڵبدە نهێنییەکان لە خۆشەویستەکەت مەشارەوە، چونکە شایەنی باشترە، هەمیشە پارێزگاری لە ئارامی خۆت بکە و بە هێمنی رەفتاربکە.

گا 20\4 - 20\5
هەوڵی زۆردەدەیت لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانت، ئەمەش وادەکات پێگەیەکی باشتر بەدەستبهێنیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت راستگۆیانە قسەبکە، خۆتبەدوربگرە لە بیرکردنەوەی نەرێنی، چونکە تەنها دەرونت ماندو دەکات.

دوانە 21\5 - 20\6
خۆشەویستیت بۆ کارەکەت وادەکات هەنگاوی نوێ و گەورە بنێیت، لەگەڵ هاوبەشی ژیانت دڵخۆش و ئاسودەبیت، بەهۆی سود وەرگرتن لە هەڵەکانی رابردو، هەرگیز لە وەرزشکردن مەترسە، چونکە کێش دادەبەزێنێت و تەندروستیت باش دەبێت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەرگیز هاوکاری لە هاوپیشەکانت رەتمەکەرەوە، چونکە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی کارەکانت هەیە، رەنگە پەیوەندی سۆزداریت بەهۆی ناکۆکیەوە باش نەبێت، بەڵام خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی تۆدەکات، تا رابردو لەبیربکەن و دوبارە هەنگاوی نوێ بنێن، هەوڵبدە هونەرێک هەڵبژێرە بۆ ئەوەی دەرونت ئارام بکەیتەوە.

شێر 23\7 - 22\8
هەلی باش دێتەبەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە، کە وادەکات هەنگاوی نوێ بنێیت، کاتێک خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت هەڵەیەک دەکات، هەوڵبدە روبەروی بوەستەرەوە، چونکە رەنگە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندیەکەتان هەبێت، هەرگیز هەستەکانت مەشارەوە، بۆ ئەوەی دەرونت ئارام بێتەوە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەو بەربەستانەی لە کارەکەت روبەروت دەبنەوە، کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەکانت هەیە و وادەکات جیاوازبێت تێڕوانینەکانت، هەوڵبدە لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆبکە دەربارەی ئەو بابەت و رەفتارانەی بێزاردەکات، خەوتن بە رێکی لەشەودا یارمەتی تەندروستیەکی باش دەدات.

تەرازو 23\9 - 22\10
تواناکانت لەلایەنی پیشەییەوە وادەکات بەرەوپێش بچیت لەو بوارەی خواست لەسەریەتی، لەبەردەمتدا چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت نوێ بکەیتەوە، پێویستە پارێزگاری لە نهێنییەکانت بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
کارەکەت پێویستی بە سەرنج و هەوڵدانی زیاترە، بەڵام کەمێك خێرا بڕیاردەدەیت، ئەمەش وادەکات روبەڕوی کێشە ببیتەوە، ناکۆیەکیەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت بەهۆی خۆپەرستیتانەوە رودەدات و دەبێت بە ئاگابیت، چیژ لە گوێگرتن لە میوزیک ببینە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەبەردەمتدا کارێکی زۆر هەیە کە پێویستی بە ماندوبوون، بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بە ئەنجامی بگەیەنیت، بە بینینی خۆشەویستەکەت ئاسودە دەبیت و پێکەوە کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن، سود لە کاتە بەتاڵەکانت ببینە و بەشداری چالاکی تەنزئامێزبکە.

گیسک 22\12 - 19\1
رەنگە رۆژێکی قورس بێت، روبەروی کۆمەڵێک بەربەست ببیتەوە لەڕێگای سەرکەوتن، ئەگەر کەسێک لە ژیانی تۆدا نییە، رەنگە لە بۆنەیەکدا هاوبەش و خۆشەویستی ژیانت بدۆزیتەوە، پێویستە زیاتر وریا و بەئاگابیت لەپێناو پاراستنی تەندروستیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەمیشە ئاگاداری شێوازی مامەڵەکردنت بە لەگەڵ هاوپیشەکانت لە کارەکەت، چونکە رەنگە کێشەی گەورە دروست بکەیت، هەوڵبدە هەست و خۆشەویستی خۆت دەربڕە بۆ هاوبەشی ژیانت، بۆ ئەوەی پەیوەندیەکەتان بەهێزتربێت، زیاتر بایەخ بە بەهرە و تواناکانت بدە، بۆ ئەوەی دەرونت بحەوێتەوە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە کەمێک خۆڕاگربە و بە ئارامی رەفتاربکە، بەتایبەت لەکاتی بوونی کێشە لە کارەکەت، ئاساییە ئەگەر خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت ئاگاداربکەیتەوە لەو بابەتانەی خۆت بیریلێدەکەیتەوە، بۆ ئەوەی شێوازی بیرکردنەوەی بزانیت و زیاتر ئاشنابیت، ئاگاداربە کاردانەوەی توند بەرامبەر کەسانی چواردەورت زیانی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 36509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP