چەند رێنماییەک بۆ رێکخستنی کەنتۆری جلەکەت

خەندان لتیف

خانمان زۆر کات کێشەی رێکخستنی کەنتۆری جلەکانیان هەیە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا بەهۆی ئەوەی قەبارەی جلەکان گەورەیە بۆشاییەکی کەمتریا هەیە بۆ ئەوەی جلەکانیان رێکبخەن، دەتوانن سود لەم چەند رێنماییە وەربگرن.

یەکەم: جلەکانت بە پێی جۆرەکان رێکبخە، واتر بلوزەکان بە جیا و چاکەتەکان بە جیا، بۆ تەواوی پارچەی جلەکانت بەم شێوەیە بیکە.

دوەم: بە پێی رەنگ ریزی بکە، واتە  رەنگەکان پێکەوە دابنێ، بۆ نمونە جلە رەشەکان پێکەوە، جلە پەمەییەکان پێکەوە.

سێیەم: لە سەرەتای وەرزەکاندا ئەو جلانە جیابکەرەوە کە نایپۆشیت، بۆ ئەوەی بۆشایی زیاترت هەبێت.

چوارەم: تەواوی جلەکانت هەڵمەواسە، بەشێکیان قەد بکە.

پێنجەم: ئەو جلانەی لە خوری دروستکراون یان ئەو جلانەی قەبارەیان گەورەیە هەڵیانبواسە.

شەشەم: هەڵواسەری جل لە ژورەکەت دامەنێ، چونکە ماڵەکەت ناخاوێن دەردەخات، هەوڵبدە تەواوی جەکانت لە کەنتۆرەکەتدا جێبکەیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 5923 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP