بۆ پیاوان.. لە ئەستێرەکانەوە چەند رێنماییەک بۆ پاراستنی جوانی

خەندان لایف

ئەستێرەکان زۆر جار دەبنە نمونەیەکی جوان لای ئەو کەسانەی گرنگی ستایلی جل و شێوەی دەرکەوتنیان دەدەن، هەمیشە دەیانەوێت پێستیان درەوشاوە و بێ کێشە بێت،  نهێنی جوانی پێستیان ئاشکرا دەکەن.

دەیڤد بێکام
یاریزان و ئەکتەری ناسراو دەیڤد بێکام ئاشکرایکرد گرنگیدان بە پێستی کردوە بە رۆتیناتی رۆژانەی، کرێمی شێدارکەرەوە و دژە چرچ بونی روخسار بەکاردەهێنێت، رۆژانە 7 خولەک بۆ پێستی تەرخان دەکات.

ریکی مارتن
ریکی لەگەڵ روخساریشیدا گرنگی بە دەستەکانی دەدات، پێستی شێدار دەکاتەوە، ماسکی سروشتی دژە چرچبونی روخسار بۆ پێستی بەکاردەهێنێت.

جۆرج کلۆنی
تەمەنی 60 ساڵە و گەنجتر لە تەمەنی خۆی دەردەکەوێت، سابونی عاج بۆ دەستەکانی بەکاردەهێنێت، مانەوە لە گەرماوی گەرم بە نهێنی مانەوەی بە گەنجی دەزانێت.

زاک ئیفرن
نهێنی جوانی بۆ قژی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەمیشە شامپۆ بەکارناهێنێت هەندێک کات تەنیا بە ئاو قژی دەشوات.

جۆن ستامس
تەمەنی 52 ساڵە و بە گەنجی ماوەتەوە، هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە کەمترین بەرهەمی جوانکاری بۆ روخساری بەکاردەهێنێت و رێگە دەدات پێستی هەناسە بدات.

 

ئه‌م بابه‌ته 5648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP