ئەو رەفتارانەی کەسانی هاوسەردار لێی بێبەشن و بیریدەکەن

خەندان لایف

کاتێک ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت، گۆڕانکاری لە شێوازی ژیانتدا رودەدات و زیاتر بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە سەرشانت، ئەمەش وادەکات ئەرکەکانت قورستر ببێت، لە کۆمەڵێک شت بێبەش ببن و بیری بکەن.

خواردنی هەرشتێک کە بتەوێت
دوای ئەوەی ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت زۆر کات ئەو خۆراکە ئامادە دەکەیت کە هاوسەرەکەت ئارەزوی لێیەتی و ناچاریت ئەو خواردنە نەحۆیت کە خۆت دەتەوێت.

رۆیشتن بۆ هەر شوێنێک کە ئارەزوت لێی بێت
ئەو کاتەی کە بە تەنیایت ئازادتریت لە سەفەرکردن و رۆیشتن ۆ دەرەوە، بەڵام دوای هاوسەرگیری چونە دەرەوەکان سنوردارتر دەبن.

کردنی ئەو شتانەی کە بەرامبەرەکەت ئارەزوی لێی نییە
پێش هاوسەرگیری بەلاتەوە گرنگ نییە ئارەزوکانت لەگەل کەسانی بەرامبەرت دەگونجێت یان نا، بەڵام دوای هاوسەرگیری هەوڵ دەدەیت خۆت بگونجێنیت بۆیە ناچاردەبیت دەستبەرداری بەشێک لە ئارەزوەکانت ببیت.

نوستن بۆ ماوەیەکی زۆر
رەنگە جار جارە هەست بە مانوبون بکەیت و بتەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر بخەویت، رەنگە ئەگەر سینگڵ بیت بتوانیت ئەمە بکەیت، بەڵام کاتێک هاوسەر و منداڵت هەیە کەمێک ئەستەم دەبێت.

گرنگیدان بە خۆت
بەو واتایە نایەت کە نەتوانیت دوای هاوسەرگیری گرنگی بە خۆت بدەیت، بەڵام کاتت کەمتر دەبێت کە بۆ خۆتی تەرخان بکەیت.

سەرنجدان لەسەر کارەکانت
دوای هاوسەرگیری زیاتر مێشکت سەرقاڵ دەبێت و ناتوانیت بە هەمان شێوەی جاران سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت و ئەرکەکانت بەباشی ئەنجام بدەیت.

خەرجکردنی پارە بۆ خۆت
کاتێک کات بۆ بازارکردن تەرخان دەکەیت دوای هاوسەرگیری، جگە لە خۆت بیر ماڵەکەت و هاوسەر و منداڵەکەشت دەکەیتەوە، لە کاتێکدا کەسێکی سینگڵ بەو شێوەیە نییە.

بڕیاردان بە تەنیا

دوای هاوسەرگیری لە هەر بڕیارێک کە دەیدەیت رەچاوی بەرامبەرەکەشت دەکەیت، ئەمەش وادەکات ئەستەم بێت بڕیارەکانت بە تەنیا بدەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10921 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP