توێژینەوەیەک: فلچەی ددان بەم شێوازە رۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندروستی لەدژی جەڵتە


خەندان لایف

توێژینەوەیەکی نوێ کە لە بەشی پزیشکی زانکۆی کارۆلینا ئەنجامدراوە، لەلایەن پرۆفیسۆر سۆفیک سین، هۆشداری لەبارەی بەکارهێنانی فڵچەی ددانەوە بڵاودەکاتەوە کە هۆکارە بۆ دروستبونی جەڵتە.

ئەو توێژینەوەیە ئەوەی خستەڕو، نەخۆشی پوک یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکان، بەهۆی کۆبونەوەی بەکتریایەکی زۆر لە پوکتدا کۆدەبێتەوە، ئەم نەخۆشییە هۆکارە بۆ دروستبونی جەڵتە، دەتوانیت لە رێگەی فلچەی خاوێن و بەکارهێنانی بەشێوەیەکی دروست لەم نەخۆشیە بەدور بگریت.

ئەو توێژینەوەیە ئەوەی ئاشکراکرد، ئەو کەسانەی نەخۆشی پوکیان هەیە، دو هێندە مەترسی توشبونیان بە جەڵتە هەیە بە بەراورد بەو کەسانەی بە تەندروستی پوکیان دەهێڵنەوە.

دەرکەوت کاتێک پوکەکان توشی نەخۆشی و هەوکردن، خوێنبەرەکان تەسک دەبنەوە و وادەکات خوێن بە زەحمەت بڕوات بۆ مێشک، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی جەڵتە.

سۆفیک سین، توێژەری توێژینەوەکە وتی "هەوکردنی پوک رۆڵی سەرەکی هەیە لە رەقبونی بۆڕی خوێن، لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆمان دەرکەوت نەخۆشی پوک هەندێک کات هۆکارە بۆ قەپاتبونی بۆڕیەکانی خوێن و دروستبونی جەڵتە".

رۆژانە خاوێنکردنەوەی ددان بە بەکارهێنانی فڵچەی گونجاو بۆ ددان بەشێوەیەک کە پوک بریندار نەکات، وادەکات لەم نەخۆشییە پارێزراو بیت، مەترسی توشبون بە جەڵتە کەم بکەیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 5449 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP