جۆ جۆناس و سۆفی تێرنەر چاوەڕوانی یەکەمین منداڵیان دەکەن

خەندان لایف

هەردو هونەرمەند، جۆ جۆناس و سۆفی تێرنەر چاوەڕوانی ئەندامێکی نوێی خێزانەکەیان دەکەن.

دوای تێپەڕینی 7 مانگ بەسەر هاوسەرگیری جۆ جۆناس و سۆفی تێرنەر، سەرچاوەیەک بە ماڵپەری E! News راگەیاند کە سۆفی تێرنەر دوگیانە و ئەو دو هاوسەرە دڵخۆشن بەوەی ئەندامێکی نوێ بۆ خێزانەکەیان زیاد دەکات.

تا ئێستا ئەو هەواڵە لەلایەن ئەو دو هونەرمەندەوە بۆ میدیاکان پشتراست نەکراوەتەوە، لە ئێستادا بەمەستی گەشتکردن سەردانی ئەوروپایان کردوە، کاتەکانیان لەوێ بەسە دەبەن.

سۆفی تێرنەر لە ساڵی 1996 لە بریتانیا لەدایک بووە، لە زنجیرەی گۆت (یاری تەختی پاشایەتی) ڕۆڵی سەرەکی سەرەکی هەبوو بە ناوی "سانسا ستارک"، دوای 3 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی ساڵی پار هاوسەرگیری لەگەڵ "جۆ جۆناس"ی تەمەن 30 ساڵ کرد.

ئه‌م بابه‌ته 9917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP