یەکەمین وەرزی دیدار بۆشیعر و لێکۆڵینەوە سازدەکرێت

خەندان لایف- محمد خورشید   

دیداری شێروانە بۆشیعر و لێکۆڵینەوە، یەکەم وەرزی دیدار بۆشعرو لێکۆڵینەوە سازکرد.

ئێوارەی دوێنێ لەهۆڵی هونەر لەشاری کەلار، ناوەندی ڕۆشنبیری و ئەدیبان و نوسەرانی کەلار، کەرنەڤاڵی شعرو چیرۆک و لێکۆڵینەوەی بۆکۆمەڵێک نوسەرو ئەدیبی شاری کەلار و دەرەوە سازکرد کەبڕیارە بۆماوەی دو رۆژ بەردەوام بێت.

لەدەسپێکی کارەکانیدا نمایشێکی پەیکەر سازی بۆ هونەرمەند، بەیان نامی کردەوە، دواتر دەست کرا بەلێکۆڵێنەوە و خوێندنەوەی تێکستی ئەدەبی.

لەلێدوانێک بۆ بۆخەندان لایف، سەرۆکی رێکخراوەکە، ساڵح هەلاج، سوپاسی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری گەرمیانی کرد، کەهاوکاربونە بۆسەرخستنی ئەم مەراسیمە،  وتیشی ئامانج لەدروست کردنی ئەم ڕێکخراوە،  دروستکردنی چەترێکە بۆکۆکردنەوەی سەرجەرجەم شاعیران و نوسەران و ئەدیبانی گەرمیان تا لەو ڕێگەوە بتوانن توانای خۆیان بخنەڕو.

لەیەکەم چالاکیاندا بەسەرکەوتوی یەکەم دیداریان سازکرد، بڕیارە ئەم دیدارە ئەمڕۆش بەردەوام بێت و تیایدا کۆمەڵێک شاعیرو نوسەر بەرهەمەکانیان بخوێننەوە، بەمەش یەکەم هەنگاو دەبێت بۆ درێژەدان بەکارە هونەری ئەدەبیەکانیان.

هاوکات ئەم رێکخراوە لەکۆتایی ئەمساڵ مۆڵەتی فەرمی لەلایەن حکومەتی هرێمی کوردستانەوە پێدراوە، چەند چالاکیەکی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە.

ئه‌م بابه‌ته 2528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP