لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی شوبات لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت، ئەگەر بە ئاراستەیەکی باش کاربکەیت لە داهاتودا سودێکی زۆر بەدەستدەھێنیت، باشترە رێگەنەدەیت پەیوەندی سۆزداریت بەرەو لاوازی بڕوات، دەنا دواتر پەشیمانی لەدوادێت، ئەو کەسانەی خاوەنی پیشەن ئامۆژگاری دەکرێن بەوەی ئەمڕۆ لە بڕیاردان دوربکەونەوە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمرۆ بە هێمنی رەفتار بکە بەتایبەتی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، ئەگەر بەشێوەیەکی زبر رەفتاربکەیت دواتر پەشیمان دەبیتەوە، هەوڵبدە بە پێچەوانەی خواستی خۆشەویستەکەتوە رەفتار مەکە، لەلایەنی جەستەییەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت، باشترە کات بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، باشترە کارەکانت بە راستگۆیی و دڵسۆزییەوە ئەنجامبدەیت بۆ ئەەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، ئەگەر خاوەنی پیشەی سەربەخۆی خۆتیت هەر بڕیارێک کە دەیدەیت سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەهێنیت، پەیوەندیت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت زۆر بەهێزە و پاڵپشتیت دەکەن.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر سەرقاڵ دەبێت بۆت، کاتی تەواوت نابێت بۆخۆت، باشترە رێگەنەدەیت سەرقاڵیت وابکات تەندروستیت فەرامۆش بکەیت، ئاگاداربە ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە، باشترە پشو وەربگریت، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت، پەیوەندی سۆزداریت جێگیرە ئەمڕۆ.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باش دەبێت بۆت، زیاتر پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێز دەبێت، بەهۆی باش کارەکانتەوە لەلایەن هاوپیشەکانتەوە ستایش دەکرێیت ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر متمانەت بەخۆت هەبێت، لەلایەنی داراییەوە ئەمرۆ کەمتر پارە خەرج بکە و زیاتر سەرنجت لەسەر کۆکردنەوە بێت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەم چەند رۆژەی رابردو کەمێک نیگەران بویت بەهۆی کێشە تایبەتییەکانتەوە، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر هەست دڵخۆش دەکەیت و دەتوانیت تەواوی کێشەکانت چارەسەر بکەیت، تەندروستیت بەرەو باشتر دەچێت ئەگەر خۆت لە سترێس بەدوربگریت، پەیوەندی سۆزداریت لە ئاستێکی زۆر باشدایە و بە تەواوی پاڵپشتی دەکرێیت.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی دەرونییەوە ئەمرۆ زیاتر نیگەرانیت، بەهۆی کێشە داراییەکانتەوە، لە ژیانی تایبەتیت هەمو شتێک ئاساییە، لەلایەنی پیشەییەوە پەستانێکی زۆری پیشەییت لەسەرە و ئەرکێکی زۆرت لەسەر شانە، باشترە سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ئەنجام نەدەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەگەر ئەمڕۆ هەر بڕیارێکی گرنگت دا باشترە پەلە نەکەیت، بە وریایی بڕیار بدەیت، دەنا دەکەویتە هەڵەوە، لەکاتی بونی هەربەستێک لەلایەنی پیەشییەوە باشترە بە هاوکاری هاوپیشەکانت بەربەستەکان تێبپەڕێنیت، رەنگە چەند ناکۆکیەک لەنێوان تۆ و خێزانەکەت روبدات بەڵام کاتییە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەگەر دەتەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنیت باشترە بەردەوام بیت لەهەوڵەکانت و بەباشی کارەکانت بکەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویتەکەت بەسەر دەبەیت، چەند هەواڵێکی خۆش پێدەگات، پێویستە زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدەیت.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ پێدەچێت رۆژێکی زۆر باش نەبێت لەلایەنی پیشەییەوە باشتر لە هەوڵەکانت نەوەستیت و زیاتر سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەک ئەنجام نەدەیت، کێشە تایبەتیەکانت بە زویی چارەسە دەبن، باشترە هەندێک کات بۆ چونە دەرەوە تەرخان بکەیت و لەو رۆتیناتە سەرقاڵەی ژیانت بێیتە دەرەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
لەلایەنی پیشەییەوە دۆخەکە بە خواستی تۆ دەبێت، لە کۆتاییدا ئاراستەی ئەو رێگەیە دەدرۆزیتەوە کە سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەهێنیت، لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت، رۆژێکی رۆمانسیت دەبێت لەلایەنی سۆزدارییەوە، لەلایەنی دەرونییەوە ئەمڕۆ زۆر ئاسودەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

هەندێک لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات، باشترە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکەیت، لە گەیشتن بە ئامانجەکانت زۆر نزیکیت تەنیا پێویستە کۆڵ نەدەیت و رێگە نەدەیت بیرکردنەوەی نەرێنی بەسەرتدا زاڵ ببێت، وریای تەندروستیت بە  و خۆت بپارێزە لە نەخۆشییە وەرزیەکان.

ئه‌م بابه‌ته 51128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP